ناس کورد-
وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق دەستگیرکردنى کەسێکى راگەیاند کە بەنیازبوو لەناو هاووڵاتیاندا خۆى بتەقێنێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق (2ى شوباتى 2021) رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانى عێراق توانییان کەسێک دەستگیر بکەن کە بەنیازبوو لە شەقامێکى شارى بەغدا و لەناو هاووڵاتیاندا خۆى بتەقێنێتەوە.
ئاماژەى بەوەش کرد، دەزگاى ئەمنى نیشتیمانى عێراق لە پارێزگاى سەڵاحەدین و دیالە گروپێکى تیرۆریستیان دەستگیرکردووە کە یەکێکیان خۆکوژەکە و ئەوانى تر سەرپەرشتیارى شانەکە و شۆفێر و چەکدارێک بووە.