ناس کورد-
سەرۆکی ئەمریکا لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی یابان باسی لەوە کرد، کە ئامادەییان تێدایە گفتوگۆ لەگەڵ ئێراندا بکەن ئەگەر ئێران بیەوێت.
.
دۆنالد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە دیدارێکیدا لەگەڵ شینزو ئابی، سەرۆکوەزیرانى یابان ئاماژەى بەوەکرد: "پێموایە ئێران دەیەوێت گفتوگۆ بکات، ئەگەر ئەوان حەز بە گفتوگۆ بکەن ئەوا ئێمەش دەمانەوێت".
.
هەروەها لەو دیدارەدا ترەمپ باسی لەوەشکرد: "با ببینین چی ڕودەدات، بەڵام من ئەو ڕاستییە ئەزانم کە سەرۆکوەزیرانی یابان، پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ سەرکردەکانی ئێراندا هەیە، هیچ کەسێک نایەوێت ڕوداوی خراپ ڕوبدات".
.
ئەو وتانەى ترەمپ پاش ئەوە دێتکە، محمد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق ئاماژەى بەوەکردبوو: "بەگژ هەر هەوڵێکدا دەچینەوە کە دژ بە ئێران بێت، ئەگەر ئەو هەوڵانە سەربازی بن یان ئابوری، ئێمە زۆر بە توندی ڕوبەڕوی دەبینەوە".
.
.