گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’جێهێشتنى گردەکە’’

شەماڵ عەبدولوەفا نهێنییەکان دەدرکێنێت: نەوشیروان مستەفا لەباوکى دەوڵەمەندانەوە بکەنەوە باوکى هەژاران

2021.02.01 - 21:58
App store icon Play store icon Play store icon
شەماڵ عەبدولوەفا نهێنییەکان دەدرکێنێت: نەوشیروان مستەفا لەباوکى دەوڵەمەندانەوە بکەنەوە باوکى هەژاران

ناس کورد-

شەماڵ عەبدولوەفا، ئەندامى پێشوى خانەى راپەڕاندنى گۆڕان بۆ یەکەمجار لەدواى دەستلەکارکێشانەوەیەوە باسى دۆخى گۆڕان و گردى زەرگەتە و دامەزراوەى نەوشیروان مستەفا دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەماڵ عەبدولوەفا لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى، پڕۆژەیەکى بڵاوکردووەتەوە کە بەوتەى خۆى لەدواى کۆچى دوایی نەوشیروان مستەفاوە چەندینجار داوایکردووە لە کارى لەسەر بکرێت، بەڵام کارى لەسەر نەکراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

هەروەها دەڵێت، "ئەم پرۆژەیە بۆ ئەوەیە کە دەڵێن نەوشیروان مستەفا لە باوکی ھەژارانەوە بووەتە باوکی دەوڵەمەنەکان، با بگەڕێتەوە بۆ نازناوە کۆنەکەی خۆی کە باوکی ھەژارانە".

 

پڕۆژەکە تایبەتە بە چارەسەرى کێشەى پەیوەندی نێوان بزوتنەوەکە و کۆمپانیای وشە، کە بەوتەى شەماڵ عەبدولوەفا چەندینجار ئەم بابەتە باس کراوە و وروژێنراوە بەڵام ھیچ ئەنجامێکی پۆزەتیڤی لێ نەکەوتۆتەوە و مردار کراوەتەوە.

 

لە پڕۆژەکەدا هاتووە، "تا ئێستاش ھەندێ لە ھەڵسوراوەکانی بزوتنەوەکە وادەزانن گردەکە ھی بزوتنەوەکەیە، ھەندێکی تریان دەڵێن با بەشی بزوتنەوەکەی لێ جیا بکرێتەوە ئەوەی تریش بۆ کۆمپانیای وشە، کۆمپانیای وشە بە ناوی نەوشیروان مستەفا بوو کە ئەویش جێی ھێشتین کرایە سەر ناوی کورەکانی، کە ئێستا ئەوان خاوەنی کۆمپانیاکەن بە ھەموو دامەزراوە میدیاییەکانەوە جگە لە رادیۆ وچەند سایتێک کە بە فەرمی بە ناوی بزوتنەوەکەوە ماوە، ئەمە دوا ھاوکێشەی ڕاستەقینەی ئەم کەیسەیە".


ئەوەش خراوەتەڕوو، "ئەم زەوییە ھی وەزارەتی کشتوکاڵ بووە وەکو ھەموو زەوییەکانی ئەم وڵاتە بە بێ ئاگاداری خاوەنی رەسمی ئەم زەوییانە لەسەر حیزب تاپۆ کراوە ، لە کاتی وازھێنانی نەوشیروان مستەفا لە یەکێتی، داوای لە یەکێتی کرد بۆ زەوییەک کە کۆمپانیاییەکی میدیایی دروست بکات، ئەم زەوییە کرا بە ناوی کۆمپانیای وشەوە کە خاوەندارییەکەی دەگەرێتەوە بۆ نەوشیروان مستەفا".



شەماڵ عەبدولوەفا کە بەم دواییە دەستى لە ئەندامێتى خانەى راپەڕاندن کێشایەوە دەڵێت، ماوەیەک لەمەوبەر کاری لیژنەى (دامەزراوەی نەوشیروان مستەفا) بەرەو کۆتایی دەچوو دەبوایە ھەرچی لەم بوارەدا بدرایە بە دامەزراوەیەکی فەرمی لە ژێر ناونیشانی، دامەزراوەیەک بە فەرمی مۆڵەتی ھەبێت، بۆردێکی بۆ بنیاد بنرێ بودجە و پرۆژەی ھەبێت.



رونیشیکردووەتەوە، "بۆ ئەم مەبەستە لیژنەکە ئەم پێشنیازەی خستە بەردەم کورەکانی نەوشیروان مستەفا (کاک نما و کاک چییا) ئەوانیش ئەو بیرۆکەیەیان زۆر پێ باش بوو، زیاتر لە ساڵ و نیوێکە ئەو دامەزراوەیە دروست نەکرا، لە کاتێکدا کارەکە زۆر سانا و ئاسان بوو، بۆ ئەوەی لە رێگای ئەو دامەزراوەیەوە ئەم کێشەی پەیوەندییە لە نێوان گۆڕان و کۆمپانیای وشەو ئەو دامەزراوەیە رێک بخرێ".



"ئێستا کاتی ئەوە ھاتووە بزوتنەوەکە بیر لەوە بکاتەوە وردە وردە و لەسەرخۆ بە پلانێک گردەکە بە جێ بێڵێ و بیداتەوە دەست کۆمپانیای وشە و ئەو دامەزراوەیەی کە ئاماژەم پێ کرد، بۆ ئەوەی ھەر سێکیان پێکەوە گردەکە رادەستی پرۆژەکەی نەوشیروان مستەفا بکەنەوە، کە شارێکی میدیاییە و بریتی دەبێت لە کۆلێژێکی میدیا و مۆزەخانە و شانۆ و سینەما و کتێبخانە و .....و ھتد کاک نەوشیروانیش لە ئارامگەکەیەوە چاودێریان بکات بەمە خەونە گەورەکەی نەوشیروان مستەفا دێتە دی".



هەروەها داوادەکات دواى ئەو هەنگاوە، گۆڕان وەکو ھێزێکی سیاسی و بوونی لە پەرلەمان و بەشداری لە حکومەت داوای زەوییەک بکات لە حکومەت وەکو مافی خۆی و بتوانێت مەنزلێک بۆ خۆی دروست بکات.



بەوتەى شەماڵ عەبدولوەفا، "بەم شێوەیە ھاوکێشەکە ڕاست دەبێتەوە، پەیوەندی ئەم دامەزراوانە و میدیا و بزوتنەوەکە، شارێگای راستی خۆی دەگرێت و رۆحی نەوشیروان مستەفا ش ئاسودە دەبێت ، ئەو کات گردەکە دەبێتە شوێنێکی گشتی و کاک نەوشیروانیش لە چوارچێوەی گۆڕان دەردەچێت دەبێتە سونبولێکی نیشتیمانی".