گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەشدى شەعبى لەسەر ’’دانانى سەربازگە بەرانبەر پێشمەرگە’’ ڕوونکردنەوە دەدات

2021.02.01 - 21:21
App store icon Play store icon Play store icon
حەشدى شەعبى لەسەر ’’دانانى سەربازگە بەرانبەر پێشمەرگە’’ ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-
حەشدی شەعبی جوڵەکردن بە هێزەکانى لە سنورى ناوچە جێناکۆکەکان ڕەت دەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە کە "هیچ سەربازگەیەکی تازەمان" لە بەرانبەر پیشمەرگە دانەناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەید عەلی هاشم ئەلحوسەینی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی جەنگی و پەیوەندییەكانی حەشدی شەعبی لە میحوەری باكور لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (1ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، لە هیچ شوێنیکی ناوچە کێشەلەسەرەکان هێزەکانی حەشدی شەعبی جوڵەی پێنەکراوە و ئەوەی دەوترێت لەو بارەیەوە دوورە لە ڕاستییەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

سەبارەت بەوەی دەوترێت لە سنوری کەرکوک حەشدی شەعبی لە هەوڵی جێگیرکردنى هێزدایە، لە چەند ناوچەیەک بەرانبەر هیزەکانی پێشمەرگە، ئەلحوسەینی وتی، "ئاگادار نیم هیچ هێزێکی حەشدی شەعبی جموجوڵی تازەی هەبووبێت و بەرانبەر هێزی پیشمەرگە جێگیرکرابێت".

 

ئەوە لەکاتێکدایە چەند بەرپرسێکى حزبى و حکومى لە هەرێمى کوردستان باس لە جوڵەى هێزە عێراقییەکان لەناویاندا حەشدى شەعبى دەکەن بەرەو ناوچە جێناکۆکەکان و سنورەکانى نزیک لە سەنگەرەکانى پێشمەرگە.

 

ئەمرۆ (1ی شوباتی 2021) جەعفەر شێخ مستەفا جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان کە "ناس کورد" بینیویەتى رایگەیاند، هێزێکی عێراقی کە هێزێکی تێکەڵن بەرەو ناوچە دابڕاوەکان جوڵەیان پێکراوەو نازانرێت چى جۆرە هێزێکن.

 

لەلایەکی دیکەوە کرمانج عەبدوڵڵا بەرپرسی لقی 23ی قەرەچۆغی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی راگەیاندبوو، بەردەوام ھێزەکانی حەشد و سوپای عێراق دێنە ناوچەکە، ھاتنی ئەو ھێزانە بۆ سنووری سەرگەڕان ناسروشتییە.