گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’تاكه‌ رێگه‌’’

وەزیرى پیشمەرگە: یەکگرتنەوەى هێزەکان پێویستى به‌ ڕێككه‌وتنی سیاسییە

2021.02.01 - 20:32
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى پیشمەرگە: یەکگرتنەوەى هێزەکان پێویستى به‌ ڕێككه‌وتنی سیاسییە

ناس کورد-
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ رایگەیاند، بۆ چاکسازیی و یەکخستنەوەى تەواوەتى هێزەکانى پێشمەرگە و گەیشتن بەو ئامانجە پێویستیان به‌ ڕێككه‌وتنی سیاسی حزب و لایه‌نه‌كان هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى پیشمەرگە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، شۆڕش ئیسماعیل لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزی به‌ریتانیا له ‌عێراق (1ی شوباتی 2021) ئاماژەى بەوەکردووە، هاوكاری ڕاوێژكارانی بەریتانیا ‌لە پڕۆسه‌ی ڕیفۆرمی وه‌زاره‌ت و یه‌كخستن و خۆرێکخستنەوەی هێزه‌كاندا گرنگه، له‌ئێستادا پڕۆسه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

 

وتیشى، "بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجی كۆتایی پێویستیمان به‌رێككه‌وتنی سیاسی حزب و لایه‌نه‌كان هه‌یه‌".

 

له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سوپای عێراقی و هێزی پێشمه‌رگه‌ و دۆخی ناوچه‌ جێناکۆکەکان، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ وتى "تاكه‌ رێگه‌ی سه‌قامگیری و ئارامی ئه‌و ناوچانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ كاركردنی هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراقه‌ له‌رێگه‌ی گه‌یشتن به‌رێككه‌وتنێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌".

 

باسى لەوەشکرد، به‌داخه‌وه‌ له‌ئێستادا دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ خراپه‌، "له‌لایه‌ن هه‌ندێ عه‌قڵیه‌تی شۆڤێنیه‌وه‌ پڕۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردن و كۆچی زۆره‌ ملێی كوردانی ئه‌و ناوچانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ئه‌مه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و لەگەڵ پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نەتەوەو پێکهاتەکان یەکناگرێتەوەو  قبوڵکراو نیە".