ناس کورد-
شاندی باڵای حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوویەوە و پێکەوە تاوتوێی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 و ڕێڕەوی دانوستانەکانی هەولێر و بەغدایان کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی کە کۆپییەکی بۆ "ناس کورد" نێردراوە، لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ (1ی شوباتی 2021) بەڕێوەچوو، "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 بە شێوەیەک پەسەند بکرێت کە لە بەرژەوەندی هەموو پێکهاتەکانی عێراقدابێت."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەشڵێت، "لە کۆبوونەوەکەدا باسی چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی دانووستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا، هەردوولاش جەختیان لە درێژەدان بە دانووستانەکان کردەوە تا ئەو کاتەی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر دەبن."