گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

پەرلەمانتارێک: عێراق هێشتا مووچەى فەرمانبەرانى خۆى دابەش نەکردووە

ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدادەوە پێش چەژن یەکلا نەبووەتەوە

2019.05.27 - 09:13
App store icon Play store icon Play store icon
 ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدادەوە پێش چەژن یەکلا نەبووەتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- فوئاد عەبدوڵا ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکراى دەکات، وەزارەتی دارایی عێراق لەئێستادا خەریكی ئامادەكاری و پلاندانانە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بەگشتی، بە هەرێمی كوردستانیشەوە بۆ ئەوەى پێش جەژن مووچە دابەش بکرێت، . د.ئەحمەد سەفار ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ناس كوردی ڕاگەیاند: "لەئێستادا وەزارەتی دارایی عێراق سەرقاڵى خۆ ئامادەكردن و پلاندانانە بۆ دابەشكردنی مووچەى فەرمانبەرانی عێراق بە گشتی، لە نێوانیدا ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پێش چەژنی ڕەمەزان". . ئەو پەرلەمانتارە کوردەى پەرلەمانى عێراق ئاماژەى بەوەشکرد، هێشتا ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەپێش جەژندا یەكلا نەبووەتەوە و پێدەچێت بكەوێتە پاش پشووەکانى جەژنەوە، چونکە وەزارەتى دارایی تا ئێستا مووچەى فەرمانبەرانى عێراقیشى دابەش نەکردووە. . بە گوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد، بڕیارە ئەمڕۆ وەزیرى دارایی هەرێم و وتەبێژى حکومەت، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا باس لەو پارانە بکەن کە وەک مووچە لەلایەن بەغدادەوە ڕەوانەى هەرێم کراوە. . .