گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بەیاننامەى نورى مالیکى دەربارەى دیدارەکەى لەگەڵ وەفدى حکومەتى هەرێم

2021.02.01 - 15:57
App store icon Play store icon Play store icon
بەیاننامەى نورى مالیکى دەربارەى دیدارەکەى لەگەڵ وەفدى حکومەتى هەرێم

ناس کورد-

نوسینگەى سەرۆکى هاوپەیمانێتى دەوڵەتى یاسا بەیاننامەیەکى لەبارەى کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەفدى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

نوسینگەى نورى مالیکى، سەرۆکى هاوپەیمانێتى دەوڵەتى یاسا (1ى شوباتى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کردووە کە لە دیدارەکەدا نورى مالیکى و وەفدى حکومەتى هەرێم لەبارەى بودجە و گفتوگۆکانى ئێستاى هەرێم و بەغدا گفتوگۆیان کردووە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە نورى مالیکى بە گرنگى زانیوە کە درێژە بە گفتوگۆکان بدرێت تا گەیشتنە رێککەوتنێک کە کۆتایى بە مشتومڕ بهێنێت لەسەر بنەماى دەستور و یاسا.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، مالیکى بۆ وەفدى هەرێم جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ ناگەنە چارەسەر بەبێ پەسەندکردنى یاسایەکى نیشیتمیانى بۆ دابەشکردنى سامانە سروشتییەکان بەشێوەیەکى دادگەرانە بەسەر سەرجەمى پێکهاتەکاندا.

 

بەپێویستی زانیوە چارەسەرى ڕیشەیى بۆ پرسى هەرێم و حکومەتى فیدراڵ بدۆزرێتەوە لەڕێگەى یاساى نەوت و گاز بەتایبەت کە وڵات لەبەردەم هەڵبژاردنى پیشوەختەدایە لەپێناو دروستکردنى حکومەتێکى بەهێز کە خواستى هەموو عێراقییەکان بهێنێتە دى.

 

شاندی باڵای حکومەتی هەریمی کوردستان لەگەڵ نوری مالیکی کۆبوونەوە و ناوبراو پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ هەوڵەکانی گەیشتن بە ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا.  

  

ئەمڕۆ (دووشەممە 1ی شوباتی 2021) شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا كۆبووەوە و دوا پێشهاتەكانی گفتوگۆی هەولێر و بەغدایان لەبارەی بودجەی 2021ی عێراق تاووتوێ كرد.  

  

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی کۆبوونەوەکە، نوری مالیكی پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ هەوڵەكانی گەیشتن بەڕێككەوتن لەلایەن شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان.  

  

ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر پێویستی چارەسەركردنی پرسی بودجە لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندی هەموولایەن و پێكهاتەكانی عێراق لەدوای ئەوەش خۆ تەرخانكردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی  كێشە بنەڕەتییەكانیتری وڵات بەتایبەت مەترسی تیرۆر و سەرهەڵدانەوەی داعش و دۆسیە كەڵەكەبووەكانیتری ساڵانی ڕابردوو.