گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

لە ترسى سوتاندنیان

کەرکوک؛ هێزى تایبەت داندراوە بۆ پارێزگاریكردن لەو زەویانەى بە گەنم و جۆ چێندراون

2019.05.27 - 08:59
App store icon Play store icon Play store icon
کەرکوک؛ هێزى تایبەت داندراوە بۆ پارێزگاریكردن لەو زەویانەى بە گەنم و جۆ چێندراون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد – فوئاد عەبدوڵا فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك ئاماژەی بە فەرمانەكانی سوپا سالاری عێراق كرد بۆ بڵاوەپێكردنی هێزەكانیان لە كەركوك، بە مەبەستی ڕێگریكردن لە ئاگركەوتنەوە و سەرخستنی پڕۆسەی دروێنە لە شارەكە . . لیوا روكن سەعەد حەربیە فەرماندەی بارەگای پێشكەوتووی ئۆپڕاسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك بە ناس كوردی ڕاگەیاند: "پلانێكی ئەمنی هاوبەشمان ئامادە كردووە بە هاوكاری بەرێوەبەرایەتی كشتوكاڵی كەركوك و لایەنە پەیوەندیدارەكانی شارەكە و جوتیاران لەسەر فەرمانى سوپا سالاری عێراق، بۆ پاراستنی خەلەی گەنم و جۆى جوتیارانی ناوچەی كەركوك لە سوتان و ئاگر كەوتنەوە". . سەعەد حەربییە ئاماژەى بەوەشکرد: "جوتیاران خۆشیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی شارەكە خشتەی چاودێریان داناوە بۆ پاراستنی دەغڵ و دانەكەیان لە دەستی تێکدەران، هەروەها تیمەكانی ئاگر کوژێنەوەش دابەش بوون بەسەر شوێنەکاندا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو، ئێمە بەردەوامین لە پاراستنی گیانی جوتیاران و ئامێرەكانی دورینەوەی گەنم وجۆ، تا وەرزى دروێنە تەواو دەبێت". .   سەبارەت بە هۆكاری ئاگر كەوتنەكان ئەو فەرماندە سەربازییە ئاشکراى کرد، هۆكاری سەرەکی ئاگر كەوتنەوەكان دەستێکە، وتیشی: "شانە نوستووەكانی داعش لە ناوچەكە لایەنی یەكەمی ئەو سوتاندنەن، لە پاڵ ئەوانیشدا بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و هەندی جاریش كەوتنە خوارەوەی وایەری تاوەرى كارەباكان هۆکارێکى ترن". . بە گوێرەى ئامارەکان لە تەواوى عێراقدا تا ئێستا نزیکەى سێ هەزار زەوى چێندراو بە گەنم و جۆ لەمساڵدا سوتێندراون. . .