گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا

سەبارەت بە ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا بەڕیتانیا پەیامێکی دایە مەسرور بارزانی

2021.02.01 - 14:17
App store icon Play store icon Play store icon
سەبارەت بە ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا بەڕیتانیا پەیامێکی دایە مەسرور بارزانی

 ناس کورد-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی به‌ریتانیا لە عێراق كرد و تیایدا باڵیوزی ئەو وڵاتە، ئامادەیی هەر هاوکارییەکە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بگەنە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و درێژخایەن لەسەر بنەمای دەستوور.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوباتی 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیفن هیکی، باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا کە جەیمس سۆرنتن، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر ئامادە بوو، بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاوتوێ کران.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی کۆبوونەوەکە، باڵوێزی بەڕیتانیا لە عێراق ئاماژەی بەوەدا، وڵاتەکەی ئامادەی هەر هاوکارییەکە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بگەنە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و درێژخایەن لەسەر بنەمای دەستوور.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکی حکومەتى هه‌رێمى كوردستان جەختی لەوە کردەوە، هەرێمی کوردستان هەمیشە پابەندبوونەکانی خۆی لە چوارچێوەی دەستووردا جێبەجێ کردووە، بە ئاراستەی گەیشن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دابین بکات.

 

لەئێستادا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لە بەغدایە و لە کۆبوونەوەکانیان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک سەبارەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2021ی عێراق و تاوەکو ئێستا دیارنییە کە چۆن تێدەپەڕێت. 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، میکانیزمەکانی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق، گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان لە ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.