گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى نوێى وەزیرى پەروەردە لەبارەى وادەى دەستپێکردنەوەى خوێندن 

2021.02.01 - 13:41
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى نوێى وەزیرى پەروەردە لەبارەى وادەى دەستپێکردنەوەى خوێندن 

ناس کورد-

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕەنگە کۆبوونەوەی لیژنەی بالای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا بۆ ماوەی یەک دوو رۆژ دوابخریت و بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانیش تا ڕادەیەک ئامارەکان دڵخۆشکەرن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە دوای کۆوونەوەیان لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (1ی شوباتی 2021) وتی "هەرچەندە ڕۆژی سێشەممە 2ی 2ی 2021 وادەی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەڕووبونەوەی کۆرۆنایە بۆ هەڵسەنگاندی دۆخی تەندروستی و بڕیاردان لەبارەی کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن، بەڵام ڕەنگە بەهۆی سەرقاڵی یەک دوو ئەندامی لیژنەکە کۆبوونەوەکە یەک دوو ڕۆژ دوابخرێت، بۆ کردنەوەی قوتابخانەکانیش وەکو وەزارەتی پەروەردە پێشنیاری خۆمان ئامادەکردووە و چاوەڕوانی هەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی دەکەین تاوەکو هەنگاوێک بنێین لێی پەشیمان نەبینەوە.

 

باسی لەوەشکرد، ئێمە ناتوانین یەک ملیۆن و 800 هەزار قوتابی و خویندکار وەکو پێشتر بەرینەوە ناو ناوەندەکانی خوێندن و بۆ ئەوەش دەبێت میکانیزمی نوێ بگیریتەبەر بە هامەهانگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، تاوەکو بتوانین دەرگای قوتابخانەکان بکەینەوە و وەرزی یەکەمی خوێندن دەستپێبکاتەوە.

 

جەختی لەوەشکردەوە، ئەگەر زانیمان بە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان مەترسی لەسەر مامۆستایان و خوێندکاران و هاووڵاتیان دروستدەبێت لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری پێویستی دیکە لەو بارەیەوە دەدەین، بەڵام ئامارەکان تا ڕادەیەک دڵخۆشکەرن و لە ڕووی تەندروستییەوە تاڕادەیەک دۆخەکە گونجاوە تاوەکو بەپێی ئەو میکانیزمانەی وەزارەتی تەندروستی دیاری دەکات بۆمان دەرگای قوتابخانەکان بکەینەوە.

 

باسی لەوەشکرد، لەدوای دەستپێکردنەوەی خوێندن لە قۆناغی دوازدەی ئامادەیی ئامارێکمان کردووە و بەنمونە لە پارێزگای دهۆک، 29 هەزار قوتابی و خوێندکار هەیە کە لە قۆناغی دوازدەی ئامادەیین و تا ئێستا ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لەناو ئەو ژمارە قوتابیەو لەناو مامۆستایانی پارێزگاکەش لە 9 کەس تێپەڕی نەکردووە و ئەوەش جێگەی دڵخۆشییە کە ئامارەکان زیادی نەکردووە و بەوەش نابێت ساردبوونەوە لە جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان هەبێت و دەبێت ڕێنماییەکان وەکو پێویست جێبەجێ بکرێت.

 

جەختی لەوەشکردەوە، هەرچەندە بڕیاربوو 1ی 3ی 2021 دەرگای قوتابخانەکان بکرێتەوە، بەڵام لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا ئەگەر بریاری نوێ بدات بۆ پێشخستنی ئەوا پابەند دەبین، وەزیری پەروەردە ڕەتیشکردەوە داخستنی ناوەندەکانی خوێندن پەیوەندی بە دواکەوتنی مووچەوە هەبێت و ئاشکرایکرد، کاتێک لە 25ی 2ی 2020 دەرگای قوتابخانەکان داخرا نە کێشە لە مووچە هەبوو نە پشکی هەرێم لەلایەن بەغداوە بڕابوو بەڵام ئامانجمان پاراستنی گیانی قوتابیان و مامۆستایان بووە.