گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری تەندروستی عێراق ڕایگەیاند

وادەی گەیشتنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بە عێراق ڕاگەیەنرا

2021.02.01 - 12:45
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی گەیشتنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بە عێراق ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

وەزیرى تەندروستى عێراق وادەى گەیشتنى ڤاکسینى دژە کۆرۆناى بە عێراق ئاشکرا کرد و رایگەیاند "لە ماوەى سێ هەفتەى داهاتوودا یەکەم بڕە ڤاکسنى دژە کۆرۆنا دەگاتە عێراق. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عێراق (1ى شوباتى 2021) لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسی فەرمی عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند "لەماوەی سێ هەفتەدا یەكەم بڕە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەگاتە بەغدا". 

 

پێشتر حەیدەر مەجید، وتەبێژى ئەمێندارێتى گشتى ئەنجومەنى وەزیران (1ى شوباتى 2021) لەڕاگەیەنراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، ئەنجومەنى وەزیران بڕى 100 ملیۆن دۆلارى بۆ کڕینى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا تەرخانکردووە، ئەوەش بەپێى جۆرى ئەو ڤاکسینەى کە لەلایەن وەزارەتى تەندروستیەوە دەستنیشان دەکرێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەو پارەیە بەقەرز وەدەگیرێت بەهەماهەنگى وەزارەتەکانى دارایى و پلاندانان لەگەڵ بانکى نێودەوڵەتیدا.

 

مەجید ئەوەشى ڕوونکردوەتەوە، بڕیارەکە لەسەر داوایەکى بەپەلەى وەزیرى تەندروستى بووە لەکۆبونەوەیەکى ئەنجومەنى وەزیراندا کە لەڕێکەوتى 26ى کانوونى دووەمدا بەڕێوەچوو.

 

لەبارەى کاتى گەیشتنى ڤاکسینەکەشەوە، پێشتر ڕیاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەرى گشتى لەوەزارەتى تەندروستى ڕایگەیاند، ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لەدوو مانگى داهاتوودا دەگاتە عێراق و بەپێى ڕێژەى دانیشتوانى پارێزگاکان دابەش دەکرێت.