ناس کورد-
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، قائیمقامیه‌تی سلێمانی ریستۆرانتی ماڵی سێوەی داخست.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی قائیمقامییەتی سلێمانی (دووشەممە 1ی شوباتی 2021) كوردۆ عه‌زیز، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، "به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، لیژنه‌كه هۆڵ و ریستۆرانتی ماڵی سێوه‌ی له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی داخست."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئه‌و شوێنانه‌ی خواردن و خواردنه‌وه پێشكه‌ش به میوانه‌كانیان ده‌كه‌ن، پێویسته پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه‌یان روبه‌ڕوی داخستن و رێكاره یاساییه‌كان ده‌كرێته‌وه."
ئەوەش هاتووە، " به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هۆڵ و ریستۆرانتی ماڵی سێوه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه."