گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کۆرۆنا ئەنفلۆنزاى ئاسایی شاردەوە

2021.02.01 - 08:36
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا ئەنفلۆنزاى ئاسایی شاردەوە

ناس کورد-

بەپێى داتا تەندروستیەکان، لە ماوەى بڵاوبونەوەى پەتاى کۆرۆنادا پەتاى ئەنفلۆنزاى ئاسایی بەتەواوەتى کەمبوەتەوە و تەنها بەشێکى زۆر کەم خەڵک توشبوون و لە کەمترین ئاستیدا بووە لەماوەى چەندین دەیەى ڕابردوودا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێى ڕۆژنامەى دەیلى مەیلى بەریتانى (دووشەممە، 1ى شوباتى 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، لە ماوەى کۆرۆنادا پەتاى ئەنفلۆنزاى ئاسایی بەتەواوەتى کەمیکردوە و لە نزمترین ئاستیدا بووە لەماوەى 130 ساڵى ڕابردودا، ئەوەش تەنها لە بەریتانیا نا بەڵکو لەسەرجەم وڵاتانى جیهاندا دەبینرێت.

 

شارەزایان باس لەوە دەکەن، توشبوانى ئەنفلۆنزا بە ڕێگەى 95% کەمیکردوە و پێشتر ئەوە ڕوینەداوە، لە هەفتەى دووەمى مانگى یەکدا کە خراپترین ماوەیە بۆ ئەنفلۆنزا ژمارەى توشبوانى تۆمارکراو بە ئەنفلۆنزا لەلاى پزیشکان دابەزیوە بۆ 1.1%، لەکاتێکدا لەهەمان کاتى پێنج ساڵ پێش ئێستا 27% بووە.

 

جۆن ماکولى بەڕێوەبەرى ناوەندى هاریکارى بۆ لێکۆڵینەوەکانى ئەنفلۆنزا لە ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى دەڵێت، ئەنفلۆنزا بەشێوەیەکى گەورە پاشەکشەى کردوە. لەلایەکى ترەوە بەرپرسێکى تەندروستى بەریتانى وتویەتى، لەساڵى 1888ەوە ئەنفلۆنزا بەو شێوەیە پاشەکشەى نەکردوە.

 

شارەزایان جەختلەوەدەکەنەوە، ئەنفلۆنزا لە سفر نزیک بووەتەوە ئەوەش بەهۆى ڕێوشوێنەکانى خۆپاراستن لە کۆرۆنا و پاکژى و کەرەنتین، سەرەڕاى ئەوەش لە بەشێکى زۆرى وڵاتانى جیهاندا ڤاکسینى دژە ئەنفلۆنزا لەسەر ئاستێکى فراوانتر بەکارهێنراوە.