گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بلاسخارت لە تاران؛ لەگەڵ نوێنەرى خامنەیی دۆخى عێراق تاوتوێ دەکات

2021.01.31 - 22:59
App store icon Play store icon Play store icon
بلاسخارت لە تاران؛ لەگەڵ نوێنەرى خامنەیی دۆخى عێراق تاوتوێ دەکات

ناس کورد-

نێردەى تایبەتى نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق سەردانى وڵاتى ئێرانى کرد و لەگەڵ ڕاوێژکارى خامنەیی کۆبوویەوە و تاوتوێی دۆخى عێراقیان کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێى دەزگاکانى ڕاگەیاندنى ئێران کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ویلایەتى لە کۆبونەوەکەدا لەگەڵ بلاسخارت باسى لەوەکردوە، پێویستە دەوڵەتانى بیانى دەست لەکاروبارى ناوخۆیى عێراق وەرنەدەن.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە "حکومەت و گەلى مەزنى عێراق بڕیار لە چارەنوسى خۆیان دەدەن، چونکە گەل خاوەنى ڕۆشنبیریەکى قوڵ و ڕەگ داکوتاوە، پەیوەندیەکانمان لەگەڵ عێراق زۆر فراوان و قوڵ و برایانەیە".

 

ولایەتى جەختیلەوەشکردوەتەوە، وڵاتەکەى ئامادەیە پشتگیرى پێشکەش گەلى عێراق بکات، هەروەک چۆن بەردەوام لەگەڵ حکومەت و گەلى ئەو وڵاتەدا بووە و ڕۆڵى زۆر گەورەى هەبوو لە بەرەنگاربونەوەى داعش "لەو پێناوەدا هەردوو سەرکردە قاسم سولەیمانى و ئەبومەهدى موهەندیس قوربانیان بە گیانى خۆیاندا لەپێناو بەرەنگاربونەوەى تیرۆر، شەهیدکردنیشیان کارێکى هەڵە و تیرۆرستى بوو لەلایەن ئەمەریکاوە".

 

لاى خۆشیەوە نێردەى تایبەتى نەتەوە یەکگرتوەکان باسى لەوەکردوە، جەخت لە پاراستنى یەکگرتوویى و سەروەرى خاکى عێڕاق و ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى ئازاد دەکەنەوە، بارودۆخى عێراق لە ڕابردوو باشترە و وڵاتێکە خاوەنى چەندین وزەى باشە لە ڕووى ئابوریى و ڕۆشنبیرى و مێژوییەوە لەناو دەوڵەتانى ناوچەکە، بۆیە پێویستە وەبەرهێنان لەو وزانەدا بکرێت.

 

بلاسخارت وتوشیەتى، ڕۆڵى گەل و مەرجەعیەتى عێراق گرنگە و پێویستە یەکگرتوو بن و هەڵبژاردنێکى ئازاد و باش ئەنجام بدەن.