گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کارەباى عێراق رونکردنەوە لەسەر فرۆشتنى وێستگەیەک بە کۆمپانیاى کار دەدات

2021.01.31 - 22:49
App store icon Play store icon Play store icon
کارەباى عێراق رونکردنەوە لەسەر فرۆشتنى وێستگەیەک بە کۆمپانیاى کار دەدات

ناس کورد-

وەزارەتى کارەباى عێراق ڕەتیدەکاتەوە نیازى ئەوەیان هەبێت وێستگەکانى بەرهەمهێنانى کارەبا بفرۆشن بە کۆمپانیاى کار.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

وەزارەتى کارەباى عێراق لەبەیاننامەیەکدا (یەکشەممە 31ى کانونى دووەمى 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، لە چەند ڕۆژى رابردودا دەبینن کە هەوڵى بەلاڕێدابردنى ڕاى گشتى دەدرێت و ئەو پڕوپاگەندانە بڵاودەکرێنەوە کە پێشتر وەڵامیان داونەتەوە.

 

ئەمەش دواى ئەوەدێت، پێشتر بڵاوکرایەوە گوایە وەزارەتى کارەبا نیازى ئەوەى هەیە وێستگەى بەرهەمهێنانى کارەبا لە پارێزگاى بەسرە و چەند پارێزگایەکى تر بە کۆمپانیاى ناوخۆیى بفرۆشێت.

 

بەپێى بەیاننامەکە، پێشتر دەرفەت دراوە بە کۆمپانیاى کار بۆ وەبەرهێنان بە قەبارەى 3000 مێگاوات كارەبا، وەبەرهێنانەکە دراوە بەو کۆمپانیا و ڕێگەى پێدراوە لە وێستگەکانى شەتى بەسرە و رومەیلە کار بکات ئەویش بۆ بەرهەمهێنانى 1400 مێگاوات و ئەوەى کە ماوە 1600 مێگاواتە لە پێگەکانى تر جێبەجێ دەکات.

 

وەزارەتى کارەبا جەختیلەوەشکردوەتەوە، هیچ نیازێکى نییە بۆ فرۆشتنى هیچ وێستگەیەکى کارەبا و باس لەوەدەکات کە "ئەو بابەتە موزایەدەى پێوە دەکرێت".

 

داواش لە دەزگاکانى ڕاگەیاندن دەکات کە بە بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو زانیاریانەدا بکەن کە بۆ شێواندنى ڕاى گشتى بڵاودەکرێنەوە.