گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى کارەبا هاتەدەنگ

وردەکاریی زیادکردنى نرخى کارەباى نیشتیمانى لە هەرێم

2021.01.31 - 21:23
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی زیادکردنى نرخى کارەباى نیشتیمانى لە هەرێم

ناس کورد-

وەزارەتى کارەباى هەرێم بڕیاریدا لەسەر بەرزکردنەوەى نرخى کارەباى نیشتیمانى بۆ ماڵان و بازرگانى و پیشه‌سازى میرى و كشتوكاڵ.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی نوسراوێکى وەزارەتى کارەبا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، نرخى 450 یەکە کە پێشتر 16 دینار بووە بۆ 18 دینار بەرزدەکرێتەوە، هەروەها نرخى 900 یەکە کە 20 دینار بووە، دەکرێتە 24 دینار، نرخى 1500 یەکە کە 35 دینار بووە، دەکرێتە 42 دینار.

 

هەر بەپێی نوسراوەکە، نرخى 2100 لە 60 دینارەوە بۆ 72 دینار، 300  یەکە لە 75 دینارەوە بۆ 90 دینار، 5000 یەکە لە 150 دینارەوە بۆ 181 دینار، 5001 زیاتر لە 200 دینارەوە بۆ 241 دینار بەرزدەکرێتەوە.

 

ئومێد ئەحمەد وتەبێژى وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" جەختیکردەوە کە حکومەت بڕیارى دەرکردووە بۆ گۆڕانکارییکردن لە نرخى کارەبا.

 

وتیشى"بڕیارەکە دەرکراوە و چاوەڕوانى ئەوەین لە رۆژنامەى وەقائیع بڵاوبێتەوە بۆ ئەوەى کارى پێبکرێت".