گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

سەرکردەیەکى یەکێتى: چونەدەرەوەی پیاوى بەرماڵەکە بەحەجێک بۆی نوسراوە 

2021.01.31 - 20:48
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردەیەکى یەکێتى: چونەدەرەوەی پیاوى بەرماڵەکە بەحەجێک بۆی نوسراوە 

ناس کورد-

ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى رایگەیاند، چونە دەرەوەى پیاوى بەرماڵەکە لەمزگەوتێکى هەولێر، "بەحەجێک" بۆی نوسراوە و نەدەبوو بەو شێوەیە مامەڵەى لەگەڵدا بکرایە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەتا سەراوی لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى "کرداریی ئەو ھاوڵاتییە ئەوەندە گەورەو جوان و سەرنج ڕاکێش بوو دڵنیام چونەدەرەوەی بەحەجێک بۆ نوسراوەو ھەرکەسێکیش لەگەڵی چووەدەر ھاوبەشی ئەو جوامێریی و خێرەن".

 

دەشڵێت، هۆکارى وەڵامنەدانەوەى فیلمە ئێرانییەکە لەلایەن وەزارەتى رۆشنبیرییەوە کە لەلاى یەکێتییە ئەوەیە "لە بنەڕەتدا دوو حکومەتین و ئیشی ئێمە نییە کە داکۆکی لە سەرۆکی حیزبێکی ڕکەبەرمان بکەین، ئەسڵەن حکومەت چ کاری بە داکۆکی کردن بەسەرۆکی حیزبێک ھەیە کە ھیچ عینوانێکی لەم دەسەڵاتەیی ئێستا نیە".

 

عەتا سەراوی باسى لەوەشکردووە، نەدەبوو بارزانى رێگە بدات بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ پیاوى بەرماڵەکەدا بکرێت، بەڵکو دەبوو سزاى وەزیرى ئەوقافى بدایە لەسەر دیاریکردنى وتارى هەینى بۆ مامۆستایان بۆ وەڵامدانەوەى فیلمە ئێرانییەکە.

 

رۆژى هەینى لە مزگەوتێکى هەولێر ژمارەیەک نوێژخوێن دژى باسکردنى فیلمە ئێرانییەکە لەلایەن وتابێژەکەوە چونە دەرەوە، ئەوەش کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە، هەرچەندە ئەوقافى هەولێر رایگەیاند ئەو کەسانە زۆربەیان منداڵ بوون.

 

دیمەنى هەڵتەکاندنى بەرماڵەکەى لەکاتى هەستانیدا لەلایەن نوێژخوێنێکەوە زۆرترین کاردانەوەى بەدواى خۆیدا هێنا، دواى ئەو کاردانەوانەش ئەو پیاوە لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا ستایشى مەسعود بارزانى کرد.

 

هەرچەندە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوەکرا کە پیاوەکە دەستگیرکراوە، بەڵام بەپێی میدیاکانى پارتى ئاسایشى هەولێر رەتیکردووەتەوە کە ئەو پیاوە دەستگیرکرابێت.