ناس کورد-
پۆلیسى کەرکوک رایگەیاند، کوڕێک لەکەرکوک دوو خوشکى خۆى کوشتووە و هەڵهاتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عامر نورى وتەبێژى پۆلیسى کەرکوک لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" ئاماژەى بەوەکرد، ئێوارەى ئەمڕۆ کەسێک لەگەڕەکى رەحیماواى کەرکوک تەقەى لەدوو خوشکى خۆى کردووە و بەهۆیەوە هەردوکیان کوژراون.
وتیشى "رووداوەکە پەیوەندى بە کێشەى کۆمەڵایەتییەوە هەیە و بکوژەکە هەڵهاتووە و هێشتا دەستگیرنەکراوە".
دوو خوشەکەکە ناویان "پەرژین و ئەڤینە" و تەمەنیان 25 و 26 ساڵانە.