گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

باڵێوزخانەی تورکیا ڕێوشوێنەکانی گەشتی وڵاتەکەی ڕاگەیاند

2021.01.31 - 19:19
App store icon Play store icon Play store icon
باڵێوزخانەی تورکیا ڕێوشوێنەکانی گەشتی وڵاتەکەی ڕاگەیاند

ناس کورد-

باڵیۆزخانەى تورکیا لەبەغدا ڕایگەیاند، ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەى خاوەنى پاسپۆرتى ئاساین دەبێت بەڤیزەوە بچنە وڵاتەکەیان و ئاماژەى بەوەش کرد کە خاوەنى چەند جۆرێکى تر لەپاسەپۆرتەکان لەوەرگرتنى ڤیزا بەخشراون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

باڵیۆزخانەى تورکیا لەبەغدا (31ى کانوونى دووەمى 2021) لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، پێویستە ئەو هاوڵاتیە عێراقییانەى کە بۆ هەر مەبەستێک سەردانى تورکیا دەکەن و هەڵگرى پاسپۆرتى ئاساین ڤیزاى تورکیا بەپاسپۆرتەکەیانەوە هەبێت.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ئەو هاوڵاتیە عێراقییانەشى کە هەڵگرى جۆرى پاسپۆرتى دیپلۆماتى و تایبەت و خزمەتگوزاریین لەڤیزا بەخشراون کە بۆ هەر مەبەستێک گەشت بۆ تورکیا بکەن، بەڵام بەو مەرجەى ماوەى مانەوەیان لە 90 ڕۆژ زیاتر نەبێت.