ناس کورد-
ئاسایشى شارەزور لەبارەى بێزارکردنى خوێندکارانى بەشە ناوخۆییەکان لەلایەن کۆمەڵێک ماتۆڕسوارەوە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و هەڵمەتى دەستبەسەرداگرتنى ئەو جۆرە ماتۆڕانەى راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاسایشى شارەزور (31ى کانوونى دووەمى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کردووە، کۆمەڵێک ماتۆڕسوار بوونەتە هۆى بێزارکردنى خوێندکارانى بەشە ناوخۆییەکان و سکاڵایەکى زۆر لەو بارەیەوە لەلایەن هاووڵاتیانەوە دراوە بە ئاسایش.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، بەڕێوەبەرایەتییەکە به هاوكاری سه‌رجه‌م داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی ماتۆرسكیلیان ده‌ستپێكردووه، ژماره‌یه‌كیش ماتۆڕسكیلیان دهستبهسهرداگرتوه.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی ماتۆڕسكیلی بێسه‌ره‌تا به‌كارده‌هێنن و مۆڵه‌تی لێخوڕینی ماتۆڕیان نیه ڕوبه‌ڕووی دادگایان ده‌كه‌ینه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و ماتۆڕسكیلانه‌ی له شوێنه گشتیه‌كاندا ئارامی خه‌ڵك تێك ده‌ده‌ن .
لە راگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتییەکە داواش له سه‌رجه‌م هاوڵاتيیان و به‌رپرسانی حیزبی و حكومی ده‌كات کە له‌كاتی ده‌ستگیركردنی سه‌رپێچیكاراندا داوای ئازادكرن و ته‌سلیم كردنه‌وه‌ی ماتۆرسكیله‌كانیان لێنه‌كه‌ن وه نه‌ڕۆنه ژێر باری تكاكردن بۆ ماتۆرسكیل و خاوه‌نه‌كانیان تا بتوانن به هاوكاری هه‌موو لایه‌ك سنورێك بۆ ئه‌و دیارده‌یه دابنێن.