گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’دارایی گەیشتووەتە بڕیار’

پارتى ئەگەرى رێککەوتن لەگەڵ بەغدا دەخاتەڕوو

2021.01.31 - 17:40
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى ئەگەرى رێککەوتن لەگەڵ بەغدا دەخاتەڕوو

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى پارتى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، کەشى گفتوگۆکانى هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە و پشکى هەرێم "ئیجابییە" و ئەگەر هەیە بگەنە رێککەوتن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

مەیادە نەجار لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنى فەرمى حزبەکەى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە وتى "ئەوەى کە ماوەتەوە ماددەى 11ی پڕۆژەى بودجەیە کە تایبەتە بە پشکى هەرێم و هێشتا یەکلایینەکراوەتەوە".

 

وتیشى "هیوادارین لەم یەک دوو رۆژە رێککەوتن واژۆ بکرێت، کەشەکەش ئیجابییە و لیژنەى دارایی گەیشتووەتە ئەو بڕیارەى هەرێمى کوردستان ماف و ئیستیحقاقى خۆى هەیە لەبەغدا".

 

بڕیارە ئەمڕۆ "کۆبوونەوەیەکی گرنگ" لەنێوان شاندی هەرێم و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەى پشکی بودجە و شایستە داراییەکان ئەنجام بدرێت، ناس کوردیش پێشنیازی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا ئاشکرا دەکات.    

 

بەپێی زانیارییەکانی "ناس کورد" کە لە چەند سەرچاوەیەکی ئاگاداری دانوستانەکانەوە وەری گرتووە، هەرێمی كوردستان ئامادەیە بڕی دیاریكراوی نەوت لە ڕەشنوسی بودجە  كە 250 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە "چ بە نەوتی خاو یاخود بەهاكەی ڕادەست بكات" و لەمەدا خۆی یەكلایی كردووەتەوە.     

  

هەر بەپێی زانیارییەکان، سەبارەت بە ڕادەستكردنی كۆی نەوت یان دۆسیەی نەوت بە بەغدا کە یەکێکە لە پێشنیازەکانی بەغدا، حكومەتی هەرێمی کوردستان پێیوایە ئەوە پرسێكی سیادی و دەستورییە و لە ئەرك و بڕیاری ئەم گەورەترە، جگە لەوەش لە سەرچاوەكانی نزیك لە سەرۆكی حكومەتەوە چەند جارێك ڕەتكردنەوەی ڕاگەیەنراوە.    

 

هاوکات ئەمرۆ کۆبونەوەی ژمارە ۳٦ ی لیژنەی دارایی سەبارەت بە بودجەی 2021 ی عێراق بەرێوەچوو، لە كۆبوونەوەكەدا پەرلەمانتارە سوننەكان و شیعەكان دوو پێشنیاری نوێیان پێشكەش كردووە لەبارەی نەوتی هەرێمی كوردستان.   

  

ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران، هوشیار عەبدوڵڵا، لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەی دراوەتە "ناس كورد"  ڕایگەیاند لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی (31 كانونی دووەمی 2021) سەبارەت بە بودجەی 2021 دوو هەڵوێستی نوێ هەبوون:  

  

یەک: کوتلە سونییەکان بە فەرمیی پێیان راگەیاندین هەر دەقێک ئێوە وەک کورد ئیتیفاقتان لەبارەوە کرد ئێمە پشتیوانتان دەبین .  

  

دوو: بەشێک لە کوتلە شیعیەکان ڕایەکی نوێیان سەبارەت بە نەوت و پشکی هەرێم خستە روو، بە گوێرەی ئەو دەقە نوێیە، عێراق لە بەندەری جیهان هەمو نەوتی هەرێم وەربگرێ، بۆ کرێی کۆمپانیا و گواستنەوە و مەسرەفەکانیی تر، بڕێک لەو نەوتە بدەنەوە بە هەرێم خۆی بیفرۆشێ، واتا کۆی نەوتەکە بە نەوت وەربگرن، کرێی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتەکەش بە نەوت بدەنەوە هەرێم.  

  

سەبارەت بەڕای پەرلەمانتارە كوردەكانیش هوشیار عەبدوڵڵا، نووسیویەتی"رای ئێمە پشتیوانیکردنە لەو دەقەی کە لە حکومەتەوە هاتوە وەک خۆی".