گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای شەش مانگ هاوسەرگیری

زینە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە و لە ماڵەکەیدا کوژرا

2021.01.31 - 15:03
App store icon Play store icon Play store icon
زینە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە و لە ماڵەکەیدا کوژرا

ناس کورد-

میدیاکانى لوبنان بڵاویان کردەوە، زینە کەنچۆى، هونەرمەندى بوارى نمایشکارى جلوبەرگ و کاندیدى پێشووى شاجوانى لەشولار لە وڵاتى میسر لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە خنکاندن کوژراوە و ئەو ڕوداوەش کاردانەوەى فراوانى لێکەوتووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى هەواڵێکى کەناڵى (الجدید)ی لوبنانی کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (31ى کانونى دووەمى 2021)، پیاوەکەى زینە لە ماڵەکەى خۆیاندا لە ناوچەى عەین موریسە لە لوبنان ئەو کارەى کردووە و دواتر هەڵاتووە، لەئێستاشدا بە سەرپەرشتى دادوەرى گشتى لوبنان پۆلیس دەستى کردووە بە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

هاوکات بەپێى هەواڵی ماڵپەڕى کۆمپانیاى وەڵکن، پێشتر زینە سکاڵاکەیەکى بەتۆمەتى توندوتیژى خێزانى لەدژى هاوسەرەکەى تۆمار کردووە و چاوەڕوانى جیابونەوەشى کردووە لەدواى شەش مانگ هاوسەرگیرى لەگەڵ ئەو پیاوەدا، پێش ئەوەى بیباتە ماڵە تایبەتەکەیان خنکاوندویەتى و دواتر هەڵاتووە.

 

زینە نمایشکارى جلوبەرگ بووە و لە هەژمارەکانى لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان خاوەنى جەماوەرێکى زۆر بووە، پێشتر چەند وێنەیەکى خۆى لەکاتى پێشبڕکێ بۆ دیاریکردنى شاجوانى لەشولار لە میسر بڵاوکردەوە.

 

کوشتنەکەى زینەکاردانەوەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا دروستکردووە و داواى سزادانى بکوژەکەى دەکرێت.