گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەرگرتنی قەرز

بانکی ڕەشید ڕێنماییەکانی بۆ وەرگرتنی قەزری خانوبەرە ئاشکرا کرد

2021.01.31 - 14:23
App store icon Play store icon Play store icon
بانکی ڕەشید ڕێنماییەکانی بۆ وەرگرتنی قەزری خانوبەرە ئاشکرا کرد

ناس کورد-
بانکی ڕەشیدی عێراقی ئەو ڕووبەرەی دیاریکرد کە یەکێکە لە مەرجەکانی پێدانی قەرزی 50 ملیۆن دیناری بۆ دروستکردنی خانوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانکەکە کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (31ی کانونی دووەمی 2021) ئاماژە بەوەکراوە، "بۆ دروستکردنی خانو بە بەرزترین ڕێژە، 50 ملیۆن دینار تەرخانکراوە بۆ 100 مەتر دووجا، بە مەرجێک نابێت ڕووبەری بیناکە لە 70 مەتردووجا کەمتر بێت."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

هەروەها 40 ملیۆن دینار دەدرێت بە ڕووبەری زەویەک کە 70 مەتر چوارگۆشە بێت بە مەرجێک ڕووبەری بیناکەی لە 60 مەتردووجا کەمتر نەبێت".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی بانکی ڕەشیدا ئاماژە بەوەشکراوە، "بڕی 30 ملیۆن دینار قەرز دەدرێت بەو کەسەی کە دەیەوێت خانوو لەسەر ڕووبەری 50 مەتر چوارگۆشە دروست بکات بە مەرجێک نابێت ڕووبەری بیناکە لە 40 مەتر چوارگۆشە کەمتر بێت" .