ناس کورد-
له شاری ئیلامی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، باوكێك بە چەکی تاپڕ هاوسه‌ر و دوو منداڵەکەی دەکوژێت و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە، پۆلیسیش دەڵیت، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، جه‌مال موسه‌وی، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای ئیلام له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (یەکشەممە 31ی کانوونی دووەمی 2021) بە رایگه‌یاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانمان ئاگادارکرانەوە لە ڕووداوێکی کوشتن لە ناوچەیەکی سەربە پارێزگای ئیلام."
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدوای گەیشتن بە شوێنی ڕووداوەکە دەرکەوت کەسێک کە کارمەندی بانک بووە هاوسەرەکەی و دوو منداڵەکەی بە چەکی تاپڕ کوشتووە و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە.
ڕوونیشیکردووەتەوە، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە و به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه و رێكاره یاساییه‌كان، ته‌رمه‌كان ڕەوانەوەی پزیشکی داد كراون.