گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

هاوسەرۆکانی یەکێتی و کۆسرەت ڕەسوڵ: دەبێت یەکێتی ڕۆڵی یەکلاکردەوە ببینێت

2021.01.31 - 13:42
App store icon Play store icon Play store icon
هاوسەرۆکانی یەکێتی و کۆسرەت ڕەسوڵ: دەبێت یەکێتی ڕۆڵی یەکلاکردەوە ببینێت

ناس کورد-

هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند، دەبێت یەكێتی ڕۆڵی یەكلاكەرەوە ببینێت لە دۆزینەوەی ڕێگاچارە بۆ كێشەكان و دابینكردنی مووچە و بژێوی و قووتی هاووڵاتیانی هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 31ی کانوونی دووەمی 2021، كۆسرەت ڕەسول عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد لە هەریەك لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكانی یەكێتی.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی کۆبوونەوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، ئامادەبووان كۆك و هاوڕا بوون كەدەبێت كورد بە یەكگرتوویی گفتوگۆ بكات و هەوڵی چارەسەری كێشەكان بدات.

 

‎ئاماژە بەوەشکراوە، دۆخی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و هەوڵەكان بەئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان تەوەرێكێ تری دیدارەكە بوو، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و هاوسەرۆكانی یەكێتی كۆك بوون كە دەبێت یەكێتی ڕۆڵی ئیجابی و یەكلاكەرەوە ببینێ لە دۆزینەوەی ڕێگاچارە بۆ كێشەكان و دابینكردنی مووچە و بژێوی و قووتی هاووڵاتیانی هەرێم لەچوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق.

 

‎ئەوەش هاتووە، لەدیدارەكەدا كۆسرەت ڕەسول دید و تێڕوانینی ڕوونی لەمەڕ پڕسەكان خستەڕوو و گفتوگۆی جدی كرا بەئاراستەی چارەسەركردنی  قەیرانكانی هەرێمی كوردستان و دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ هاووڵاتیان.