ناس کورد-
لەناو بازاری شاری حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕوویدا و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
میدیاکانی نزیک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات (یەکشەممە 31ی کانوونی دووەمی 2021) هێزەکانی حکومەتی ئەسەد، هێرشیانکردووەتەسەر هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شاری حەسەکە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، پێشتریش هێزەکانی بەرگریی نیشتیمانی لە قامیشلۆ و جزیرە هێرشیانکردووەتەوەسەر هەسەدە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیاکانی ڕۆژئاوا، تاوەکو ئێستا گرژی و ئاڵۆزییەکان بەردەوامە، بەڵام ئاماژەیان بە هیچ کوژراو و بریندارێک نەکردووە.