ناس کورد-
ڕۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاویکردەوە، ڕۆژی هەینی ڕابردوو دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا ڕووبەڕووی سوکایەتی بووەتەوە کاتێک فڕۆکەیەک بەسەر شوێنی حەوانەکەیدا فڕیوە و لەسەر لافیتەیەک دروشمی "خراپترین سەرۆک تائێستا"ی پێوە بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "تایمز"ی بەریتانی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (31ی کانونی دووەمی 2021) ئاماژە بەوەکردووە، "فڕۆکەیەک بەسەر هاوینەهەواری (مارلاگۆ) لە فلۆریدا فڕیوە کە ترەمپی تێیدا دەژی و دوولافیتەی پێوەبووە کە تێیاندا نووسراوە "ترەمپ خراپترین سەرۆکە" و"ترامپ تۆ دۆڕاوی بەدبەخت بڕۆ بۆ مۆسکۆ".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژنامە بەریتانیەکە ئاماژەی بەوەکردووە، "ڕووداوەکە ڕۆژی هەینی ڕابردوو ڕوویداوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕەنگە ترەمپ بیری لەوە کردبێتەوە کە سەلامەت بێت لە دەست گێچەڵ و ناڕەحەتی لە ناو هاوینەهەوارە زەبەلاحەکەیەدا کە بە پەرژینی بەرز و پاسەوان دوور لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گەمارۆدراوە".
لە 20ی ئەم مانگەدا، ماوەی سەرۆکایەتییەکەی کۆتایی هات و لە هاوینەهەواری "پاڵم بیچ" دەژیت، بەڵام لە ئێستادا مانەوەی ئەو لەو شوێنەدا لەژێر پێداچوونەوەی یاساییدایە.
ڕۆژنامە بەریتانییەکە باسی لەوەشکردووە، "پاڵم بیچ کە ناوچەی زۆرینەی دیموکراتییە، ئەنجومەنی شارەکە لە کۆبوونەوەی مانگی داهاتوودا بیر لەئەوە دەکات جەنگێکی یاسایی لەدژی سەرۆکی پێشوو بەرپا بکات لەسەر مانەوەی لە (مارالاگۆ)، بەو پێیەی کە بەگوێرەی ڕێککەوتنێکی یاسایی ساڵی 1993 ناتوانێت وەک شوێنی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی بەکاریبهێنێت."