گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی دارایی بڕیارێکی تایبەت بە مووچەی خانەنیشینیی پلە تایبەتەکان دەکرد

2021.01.31 - 11:46
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی بڕیارێکی تایبەت بە مووچەی خانەنیشینیی پلە تایبەتەکان دەکرد

ناس کورد-

بەگوێرەی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمى کوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابوری، لە چوارچێوەی یاسای چاکسازی، بڕیارێک جێبەجێ دەکات کە تایبەتە بە مووچەی خانەنشینیی پلەتایبەتەکان و بەگوێرەی بڕیارەکە، تەنها مووچەی بنەڕەتییان پێدەدرێت دەرماڵەکەیان بۆ خەرج ناکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینان له‌ وه‌زاره‌تى دارایی (یەکشەممە 31ی کانوونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، " لە وەزارەتی داراییەوە نوسراوێکمان بۆ هاتووە بۆ گۆڕانکاریکردن لە مووچە و دەرماڵەی خانەنیشانی پلە تایبەتەکان لە چوارچێوەی یاسای چاکسازییدا کە بەڕێوەبەری گشتی و بریکاری وەزیر و شارەزا و ڕاوێژکاران دەگرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

وتیشی، " پێشووتر لە کاتی خانەنشینبوون، موچەی شەش مانگ بە ناوی پاداشتی خانەنشینی بە پلەتایبەتەکان دەدرا، بەڵام ئێستا به‌پێی یاسای چاکسازی، نیوەی ئەو بڕە پارەیان پێدەدرێت."

 

وتیشی، "هەر لەو چوارچێوەیەدا، پێشووتر کە پلەتایبەته‌كان خانەنشین دەبوون، مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی (استیسنائی)یان بۆ خەرج دەکرا، ئەو دەرماڵەیە ملیۆنێک و 500 هەزار دینار بۆ سێ ملیۆن دینار، بەڵام ئێستا تەنها مووچەی بنەڕەتییان پێدەدرێت دەرماڵەکەیان بۆ خەرج ناکرێت.."