گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

لێدوانێکی نوێ لەبارەى پشکی هەرێم و لێبڕینی موچەی فەرمانبەران لە بودجەدا

2021.01.31 - 09:11
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێکی نوێ لەبارەى پشکی هەرێم و لێبڕینی موچەی فەرمانبەران لە بودجەدا

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێی وایە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دەدرێت و جەخت دەکاتەوە کە "بڕگەی لێبڕین لە موچەی فەرمانبەران هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە، هەرچەندە گفتوگۆیەکی زۆری لەبارەوە کراوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمال کۆچبەر، ئەندامی لیژنەکە لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (31ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، "لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا لیژنەی دارایی لە گەنگەشەکردنی پڕۆژەیاسای بودجە دەبێتەوە سەرباری هەموو ئاستەنگەکان کە گرنگترینیان پشکی هەرێمی کوردستانە کە هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە و گفتوگۆ و دانوستانەکان بەردەوامن".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

دەشڵێت، "شایستە داراییەکانی جوتیاران بە جوتیارانی هەرێمیشەوە گەرەنتی کراوە لە پڕۆژەیاساکەدا، بەڵام هێشتا بڕگەی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام لەم هەفتەیەدا دەنگ لەسەر بودجەکە دەدرێت."

 

ڕاشیگەیاند، "دامەزراندنی سندوقی تایبەت بە پترۆ دۆلار لە بودجەکەدا جێگیرکراوە بۆ ئەو پارێزگایانەی کە نەوت و غاز بەرهەم دەهێنن، ئەوەش بە ئامانجی جێبەجێکردنی پڕۆژە و خزمەتگوزارییەکان."

 

بڕیاره‌ ئەمڕۆ شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی بگاتە به‌غدا و دوایین کۆبوونەوەکانی تایبەت بە پشکی هەرێم لە بودجە ئەنجامبدەن، وتەبێژی قوباد تاڵەبانیش ئامانجی سەردانی ئەمجارەی شاندەکە ئاشکرادەکات.

 

سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (30ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم بۆ گفتوگۆكردنه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و فراكسیۆنه‌كانی نێو پەرلەمانی عیراق، بۆ چه‌سپاندنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ شایسته‌ داراییه‌كان له‌ بودجه‌ی گشتی 2021ی عیراق، كه‌ بڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا پرۆژه‌یاساكه‌ له‌ پەرلەمانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و حكومه‌تی عیراقیش پرۆژه‌یاساكه‌ بخاته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌.

 

هاوکات جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" (30ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان لەبارەی دوایین ئەنجامەکانی جێگیرکردنی پشکەکەى لە پرۆژەیاسای بودجە چاوەڕوانی وەڵامی لایەنە شیعییەکان دەکات و بۆ ئەوەش تا ئێستا داواکاری ئەوان یەکلایی نەکراوەتەوە."

 

دەشڵێت، "داوای ڕادەستکردنی کۆی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت و حکومەتی هەرێمیش ئەوەى ڕەتکردووەتەوە و دەڵێت تەنها پابەندی ئەوە دەبێت کە لە پڕۆژەیاساکەدا هەیە کە ئەوەش ڕادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە."

 

باسی لەوەشکرد، "چاوەڕوان دەکرێت لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوو بەفەرمی هەڵوێستی لایەنە شیعەکان لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەدا ئاشکرا بکرێت."

 

لەبارەی دەنگدانی کۆتایی لە سەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق کە ئێستا لە پەرلەمانی عێراقە، ئەندامەکەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق وتی، "تائێستا وادەیەکی دیاریکراو نییە بۆ دەنگدانی کۆتایی لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق".