گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ئەندامێکی کۆنگرێس: بایدن ڤاکسینی کۆرۆنا دەدات بە تیرۆرستان

2021.01.31 - 09:09
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندامێکی کۆنگرێس: بایدن ڤاکسینی کۆرۆنا دەدات بە تیرۆرستان

ناس کورد-

دوای ئەوەی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا "پنتاگۆن" پلانێکی بۆ کووتانی زیندانیانی گوانتانامۆ بە ڤاکسینی کۆرۆنا ئاشكراکرد، شەپۆلێکی ناڕەزایی دژی بایدن و ئیدارەکەی دروستبووە و ئەندامێکی کۆنگرێس، دەڵێت، بایدن پێش هاووڵاتیان ڤاکسینی کۆرۆنا دەدات بە تیرۆرستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی میدیاکانی ئەمەریکا، وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا، (شەممە 30ی کانوونی دووەمی 2021) ئاشکرایکردووە، دەستبەسەر و زیندانیانیان بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەکووتن، لەوانە زیندانیان گوانتانامۆ کە زیندانێکی ئەمەریکییە لەسەر خاکی کوبا و ئەو کەسانەی تێدایە کە بە تۆمەتی تیرۆر دژی ئەمەریکا دەستگیرکراون.

 

پلانەکە ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ناڕەزایی بووەتەوە بەتایبەت لەلایەن کۆمارییەکانەوە و ڕەخنەی ئەوە لە ئیدارەی جۆ بایدن دەگیرێت کە لە دۆخی خراپی تەندروستیی هاووڵاتیان و بەتەمەکان و کارمەندانی تەندروستی، ئەوان تیرۆرستان دەکووتن.

 

کێڤن مەککارتی، یەکێک لە دیارترین ئەندامانی کۆنگرێس لە کۆمارییەکان، لە تویتێکدا نوسیویەتی، " سەرۆک بایدن پێی وتین، لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونیەوە پلانی دەبێت بۆ کۆتایی هێنان بە ڤایرۆسەکە، ئەو هەرگیز پێی نەوتین کە پێش ئەمەریکییەکان ڤاکسینەکە دەدات بە تیرۆریستان."

 

هاوکات ئێلیس ستیفانیک، ئەندامێکی دیکەی کۆنگرێس ئاماژەی بەوەکردووە، " کارێکی نابەجێیە، سەرۆک بایدن پێش هاووڵاتیانی بەتەمەنی ئەمەریکی، ڤاکسین دەدات بەو تیرۆرستانەی گوانتانامۆ."

 

هەر لەوبارەیەوە، جۆن کیربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە، "تاوەکو ئێستا ڤاکسینەکە نەدراوە بە هیچ گیراوێکی گوانتانامۆ، پلانەکە ڕادەوەستێنین و چاو بە پرۆتۆکۆلەکانی پاراستنی هێزەکانی سوپادا دەخشێنینەوە و  پابەندی بەرپرسیارێتی خۆمان دەبیین بۆ ئەوەی هێزەکانمان پارێزراوبن."

 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زەرەرمەندترین وڵاتە بەهۆی کۆرۆناوە و تاوەکو ئێستا نزیکەی 26 ملیۆن توشبووی ڤایرۆسەکە هەیە و زیاتر لە 436 هەزار توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

 

جۆ بایدن، بەڵێنی داوە لە 100 ڕۆژی یەکەمی ئیدارەکەیدا 100 ملیۆن کەس لە ئەمەریکا بە ڤاکسینی کۆرۆنا بکووترێن، بەڵام تا ئێستا هەڵمەتەکەی ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگی بووەتەوە، بەتایبەتی نەبوونی پێداویستی کووتان .