گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەتایەکی زۆر مەترسیدار

هۆشدارى لە بڵابوونەوەی پەتایەکى نوێى زۆر کوشندە لە چینەوە دەدرێت

2021.01.30 - 23:00
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارى لە بڵابوونەوەی پەتایەکى نوێى زۆر کوشندە لە چینەوە دەدرێت

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکى بەڕیتانی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، ڤایرۆسێک لە چین بڵاوبووەتەوە و مەترسى ئەوە هەیە ببێتە پەتایەکى نوێ، بەڵام زۆر کوشندەترە لە کۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى "گاردیان"ى بەریتانى لە ڕاپۆرتێکدا (شەممە 30ی کانوونی دووەمی 2021) بڵاویکردووەتەوە، ڤایرۆسى "نیباهـ" لە چین بڵاوبوەتەوە و لەوانەیە ببێتە پەتایەکى جیهانیی مەترسیدارتر لە کۆرۆنا.

 

جایاسرى ئایەر، بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى دامەزراوەى "گەیشتنە بە پزیشکى ئەوروپى" بە ڕۆژنامەکەى وتووە، ڤایرۆسى "نیباهـ" نەخۆشییەکى ترى گواستراوەیە كە جێى نیگەرانییەکى گەورەیە، ئەگەرى هەیە لە هەر ساتێکدا پەتاى "نیباهـ" سەرهەڵبدات، ڤایرۆسەکە دژى چارەسەرەکان بەرگرى دەکات و لەوانەیە ببێتە پەتاى داهاتوو لە جیهاندا.

 

بەپێى ڕاپۆرتەکە، "نیباهـ" دەبێتە هۆى دروستبوونى کێشەى تەنگەنەفەسى توند و هەوکردن و ئاوسانى مێشک، ڕێژەى مردن بەو ڤایرۆسە لەنێوان 40% بۆ 70%یە و سەرچاوەکەى شەمشەمەکوێرەیە.

 

"نیباهـ" لەلایەن ڕێکخراوى تەندروستیى جیهانیەوە بە یەکێک لە 10 مەترسیدارترین نەخۆشییە گواستراوەکان لەسەر تەندروستى جیهان دادەنرێت، بەتایبەتى کە تائێستا کۆمپانیا گەورەکانى دەرمان ئامادەکاریان نەکردووە بۆ ڕێگریکردن لێى.