گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ئاگادارییەکی بەپەلە لە کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێمەوە سەبارەت بە کوژانەوەی گشتی

2021.01.30 - 20:57
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەکی بەپەلە لە کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێمەوە سەبارەت بە کوژانەوەی گشتی

ناس کورد-

کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم ئاگادارییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەهپی گرفتێکی تەکنیکییەوە كوژانەوەی گشتی هەناردەی غاز لە كۆمپانیای داناغاز  روویدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ئاگادارییەکەی بەپەلەدا ئەمشەو (شەممە 30ی کانوونی دووەمی 2021) کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "ئاگاداریی هاونیشتمانیان دەكەینەوە كە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لەكۆمپانیای داناغاز لەكێڵگەی كۆرمۆری غازی، كوژانەوەی گشتی هەناردەی غاز لەكاتژمێر 7:00ی ئێوارەی ئەمشەو روویدا."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا تیمەكانی كۆمپانیای داناغاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا و وێستگەكان سەرقاڵی ئاسایكردنەوەی بارودۆخەكەن و ئەگەری زۆر هەیە کاتژمێر 12:00ی ئەمشەو گرفتەكە چارەسەر بكرێت و بارودۆخەكە ئاسایی بێتەوە .