گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە شێخ نەهۆرۆوە

هەڕەشەیەك لە شێخ نەهرۆوە: شۆڕش دژ بە گەندەڵكاران دەست پێدەكات

2021.01.30 - 20:05
App store icon Play store icon Play store icon
هەڕەشەیەك لە شێخ نەهرۆوە:  شۆڕش دژ بە گەندەڵكاران دەست پێدەكات

ناس کورد-

شێخ نەهرۆ محەمەد كەسنەزانی، سەرۆكی تەریقەتی قادری كەسنەزانی  ڕایگەیاند، ڕەزامەندی هەموو لایەنە حكومی و حزبیەكانی هەرێمی كوردستانیان وەرگرتووە، تاوەكو سلێمانی بكەنە ناوەندێكی جیهانی بۆ گەشتوگوزاری ئایینی، دەشڵێت،  ئەگەر "ڕێگریمان لێ بكەن بۆ چاكسازی راپەڕین و شۆڕش دژ بە گەندەڵكاران دەست پێدەكات".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (30 كانونی دووەمی 2021)، بەڕێوەبەری نوسینگەی شێخ نەهرۆ ڕاگەیاند، هەموو ئامادەكارییەكیان كردووە تاوەكو مەقامی شێخی كەسنەزان لەسلێمانی بكەنە "ناوەندێكی جیهانی بۆ گەشتوگوزاری ئایینی و رەزامەندی لایەنە حكومی و حزبیەكانیشیان وەرگرتوە".

 

ئاشكراشیكرد، "ئەم هەنگاوە بەدەیان پڕۆژە و هەلی كار بۆ هاووڵاتیان دەڕەخسێنێت و دەبێتە هۆی بوژاندنەوەی بارودۆخ و بژێوی ژیانیان، بەڵام چەند لایەنێك رێگری لە جێبەجێكردنی ئەم دەستكەوتە گەورە جیهانیە دەكەن و شێخ نەهرۆش لەسەر داوای زانایان و دانایان و كەسەیاتیەكان دانی بەخۆیدا گرتووە و مۆڵەتی پێداون كە ئەم قەیرانە و قەیرانەكانی دیكەش چارەسەر بكەن، ئەگەر نا بەمزوانە شۆڕش و راپەڕین دژ بە گەندەڵكاران بەڕێوەیە ."

 

پێشتر شێخ نەهرۆ محەمەد كەسنەزانی، سەرۆكی تەریقەتی قادری كەسنەزانی لەجیهاندا داوای لە مورید و خەلیفە و شوێنكەوتوانی تەریقەتەكە لە عێراق و ئێران كردبوو ، لەماوەی 48 كاتژمێردا بگەنە شاری سلێمانی دواتر لە رونكردنەوەیەكی دیكدا داوای لیكردن جارێ‌ دان بەخۆیاندا بگرن و هاتنەكەیان بۆ شاری سلێمانی دوابخەن.