ناس كورد-
یه‌كه‌ى بازرگانى ئێران له عێراق، ئاشكراى ده‌كات كۆتایى مانگى حوزه‌یرانى داهاتوو له هه‌ولێر و به‌غداد چوار پێشانگا ده‌كه‌نه‌وه و تێیدا 300 كۆمپانیا به‌شدارى ده‌كه‌ن.
.
ناسڕ به‌هزاد به‌ڕێوه‌به‌رى یه‌كه‌ى بازرگانى ئێران له عێراق بە "فارس نیوز"ى ڕاگه‌یاندووه: "هه‌ڵده‌ستین به كردنه‌وه‌ى چوار پێشانگاى بازرگانى له هه‌ولێر و به‌غداد له 22ى مانگى حوزه‌یرانى داهاتوو، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ى ئه‌و سیاسه‌ته ستراتیژییه‌دایه كه وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشهزى ئێران هه‌یه‌تى به ئامانجى گه‌شه‌پێدانى بازرگانى له‌نێوان ئێران و عێراق بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى كاڵاى نانه‌وتى".
.
ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندووه: "پێشانگاكان پێكهاتووه له كه‌لوپه‌لى ڕه‌مه‌زانى و كارى ده‌ستى له به‌غداد، هاوكات به‌شداریكردن له پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى په‌یوه‌ندییه‌كان و ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارى و ڕاگه‌یاندنى هه‌ولێر، وه پێشانگاى تایبه‌تى ئێران له‌و شاره".
.
ناسڕ به‌هزاد به‌ڕێوه‌به‌رى یه‌كه‌ى بازرگانى ئێران له عێراق پێشبینى ئه‌وه‌یكرد، 300 كۆمپانیاى ئێرانى له پێشانگاكان به‌شدارى بكه‌ن.
.
عه‌بدولواحید ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى ڕاگه‌یاندنى ژورى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌ولێر له‌وباره‌یه‌وه بێ ئاگایى خۆیى نیشاندا، به ناس كوردى وت: "زانیاریمان نیه له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى ئه‌و پێشانگایانەى کۆمپانیا ئێرانییانە کە باس دەکرێن".
.