گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە هۆکارێکی سەیر

ماوەی 10 ساڵ تەرمی دایکی لەناو شوقەکەیدا شاردەوە

2021.01.30 - 15:50
App store icon Play store icon Play store icon
ماوەی 10 ساڵ تەرمی دایکی لەناو شوقەکەیدا شاردەوە

ناس کورد-

ژنێکى ژاپۆنى بۆ ئەوەى لە شوققەیەک دەرنەکرێت کە بەناوى دایکییەوە بووە، ماوەى 10 ساڵ تەرمى دایکى لە بەفرگرى شوققەکەیدا دەشارێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى هەواڵى فرانس پڕێس لە هەواڵێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ژنێکى ژاپۆنى لە ترسى دەرکردنى لەو شوقەیەى تێدا دەژێت بۆ ماوەى 10 ساڵ تەرمى دایکە مردووەکەى لە بەفرگرى شوقەکەیدا شاردووەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، یۆمى یۆچینۆى تەمەن 48 ساڵ بەتۆمەتى شاردنەوەى تەرمى دایکی لەناو بەفرگرى یەکێک لە شوققەکانى تۆکیۆى پایتەختى ژاپۆندا دەستگیرکراوە.

 

لەدانپێدانانى تۆمەتبارەکەشدا ئەوە هاتووە، بۆ ماوەى 10 ساڵە تەرمەکەى شارووەتەوە لەو شوققەیەى کە لەگەڵ دایکیدا تێدا ژیاوە بۆ ئەوەى لەو شوێنە دەرنەکرێت.

 

بەپێى ئاژانسى هەواڵى کیدۆى ژاپۆنى، گرێبەستى کرێی شوققەکە بەناو دایکى ئەو ژنەوە تۆمار کراوە کە لەکاتى مردنیدا تەمەنى 60 ساڵ بووە.

 

باس لەوەش کراوە، یۆچینۆ لە ناوەڕاستى ئەم مانگەوە ئیدى ویستوویەتى شوققەکە چۆڵبکات بەهۆى دواکەوتنى لەدانى کرێ شوققەکە و دواتریش لەلایەن پاککەرەوەیەکەوە تەرمى دایکى یۆچینیۆ لە بەفرگرەکەدا دەدۆزرێتەوە.