گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كەسوكاری كوژراو دەتوانن لێیان خۆش بن

كەسوكاری دوو ئەفسەر ’’گەورەترین خوێن’’ كۆ دەكەنەوە بۆ ڕزگاركردنی گەردنیان

2021.01.30 - 14:57
App store icon Play store icon Play store icon
كەسوكاری دوو ئەفسەر ’’گەورەترین خوێن’’ كۆ دەكەنەوە بۆ ڕزگاركردنی گەردنیان

ناس كورد_

لە دەوڵەتی كوەیت هەڵمەتێك بەرێوەدەچێت بۆ كۆكردنەوەی پارەی بژاردنی خوێنێك بۆ دوو ئەفسەر كە بەگەورەترین لە مێژووی وڵاتدا لەقەڵەم دەدرێت و بڕكەی 66 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتی میدیاكانی كوەیت كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (30 كانونی دووەمی 2021) هەڵمەتەكە بۆ رزگاركردنی دوو ئەفسەرە لەسزای لەسێدارەدان كە نۆ ساڵ لەمەوبەر بەهۆی ئەشكەنجەوە هاوڵاتییەكیان كوشت و دادگای ئیدانەی كردوون و لەدەمی خۆیدا قەیرانێكی سیاسی گەورەی دروست كردووە لە وڵات.

 

خێزانی كوژراوەكە پاش تێپەڕبوونی 10 ساڵ بەسەر تاوانەكە بەرامبەر 20 ملیۆن دیناری كوەیتی لە ئەفسەرەكان خۆش بوون (66 ملیۆن دۆلار)، لە ئێستاشدا بانكەكانی كوەیت و چالاكییە كۆمەڵایەتییەكان سەرقاڵی پاڵپشتیكردنی ئەو هەڵمەت بۆ ئەوەی سزاكە جێبەجێ نەكرێت و خێزانی كوژراوەكە ڕازی بكرێت و هەندێك پەرلەمانتاری كوەیتیش چوونەتە پاڵ هەڵمەتەكە.

 

بەپێی یاسای كوەیتی كەسوكاری كوژراو دەتوانن لەمافی خۆیان خۆش بن چ بەخوێن وەرگرتن یان لێبوردن و پێشتر یەكێك لەهۆزەكانی كوەیت (العوازم) بڕی 33 ملیۆن دۆلاریان بە دوو ڕۆژ بۆ ئەفسەرێكیان كۆكردەوە كە رۆژنامەنووسێكی كوشتبوو.

ko.jpg?ysqhfnn2Ju0tg_Je49s_cznle9NXA99Q&itok=0rDqYRww