گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم لێدوانی مەلاکە

مەلا ڕەعد: ئەوانەی لە مزگەوت چوونەدەرەوە منداڵ بوون و نوێژیان لەسەر نییە

2021.01.30 - 12:00
App store icon Play store icon Play store icon
مەلا ڕەعد: ئەوانەی لە مزگەوت چوونەدەرەوە منداڵ بوون و نوێژیان لەسەر نییە

ناس کورد-

پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی ئیسراو میعراج لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر لەدوای هاتنەوە دەرەوە ژمارەیەک کەس لەکاتی وتارەکەی دوێنێ هەینی دەڵێت، "ئەوانەی چوونەتەدەرەوە منداڵ بوون و کارەکەشیان بەرنامە بۆ داڕیژراو بووە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مامۆستا ڕەعد ئۆمەربلی نوری کە کارگێرو وتەبێژی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامییە و کاندیدی پارتی بووە بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ "ناس کورد" (30ی کانونی دووەمی 2021) وتی، "ئەو کەسانەی دوێنێ بەهۆی وتارەکەمەوە چوونە دەرەوە بەرنامە بۆ داڕێژراو بووە و هۆکارەکەشی ئەوەبووە من پێشتر لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک ڕامگەیاند کە وتاری هەینی تایبەت دەبێت بەو کورتە فیلمەی کە تێیدا سوکایەتی بە هێزی پیشمەرگەو سەرکردایەتی کوردستان کراوە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

زیاتر بخوێنەوە: هەولێر، بەشێک لە نوێژخوێنان وەک ناڕەزایەتییەک وتارى نوێژى هەینى جێدەهێڵن

زیاتر بخوێنەوە: ئەوقاف لەبارەی چوونەدەرەوەی هاووڵاتیان لە مزگەوتەکەی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات

 

ڕاشیگەیاند، "من پیشتر ئاگادارکرامەوە لەوەی لە وتارەکە ئەو شتە دەکرێت، چونکە هەندێک لایەن ئاماژەیانداوە بەکەسانی خۆیان لەکاتی وتاردان لەسەر ئەوپرسە بێنە دەرەوە لە مزگەوتەکان، بەڵام من دوای وتارەکە لەلایەن مامۆستایانی ئاینی پشتیوانیم کراوە و پێشم ڕاگەیەندراوە کارەکەم شەرعی بووەو هیچ کیشەیەکی نەبووە".

 

وتیشی، "ئەوانەی لەکاتی وتاردان چوونەتە دەرەوە کۆمەڵێک منداڵی هەرزەکار بوون و نوێژیان لەسەر فەرز نییە، ئەوانەشی کە نوێژیان لەسەر فەرز بێت و چووبنەدەرەوە لە ڕووی ئاینییەوە تاوانباربوون لەکاتی ڕۆشتنە دەرەوە لە نوێژی هەینی".

 

ئەوەشی وت، "ئەو کەسانەی چوونەتە دەرەوە نازانم خەڵکی ئەو سنورەن یاخود لە شوێنی دیکەوە هاتوون چونکە من ماوەیەکی کەمە لەو مزگەوتە وتاردەدەم".

 

سەبارەت بەوەی ئایا دروستە باسی سیاسی بخریتە چوارچێوەی وتاری هەینی، مامۆستا ڕەعد وتی، "وتارەکەی من لەسەر سیاسەت نەبووە، بەڵکو وەڵامدانەوەی سوکایەتیکردن بووە بە هێزی پێشمەرگەو سەرکردایەتی کورد کە ئامانجی مەترسیدارتری لە پشتەوەیە".

 

زیاتر بخوێنەوە: ئێران فیلمێک لەناو سەری ڕەش و لەسەر بارزانی و قاسم سولەیمانی بڵاودەکاتەوە  

زیاتر بخوێنەوە: پارتی وەڵامی فیلمەکەی ئێران لەبارەى بارزانی و قاسم سولەیمانی دەداتەوە  

 

دوێنێ لەکاتی وتاری هەینی لە مزگەوتی "اسراء و معراج" وەک نارەزایەتییەک بەرامبەر بە بەکارهێنانى مینبەر لەلایەن وتاربێژى مزگەوتەوە بۆ بابەتى سیاسى و باسکردن لەو فیلمە ئێرانییەى کە لەبارەى شەڕى داعش و هاوکاریکردنى سەرکردایەتى کورد لەو شەڕە بەرهەمهێنراوە، بەشێک لە نوێژخوێنان نوێژى هەینییان جێهێشت و چوونە دەرەوەى مزگەوت.

 

دواتر بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی چوونەدەرەوەی نوێژخوێنان لە مزگەوتەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی چوونە دەرەوە توندڕەو و ڕاسپێردراو بوون.

 

دەشڵێت، "پێمان سەیرو سەمەرەیە خەڵکانێک پیان وابێ بەرگری کردنی مامۆستایانی ئایینی لەپێشمەرگەو خاک و سەرکردەو رەمزە نەتەوەیەکانمان پێیان وابێ کارێکی نامۆیە بەڵام پێیان ئاسایی بێ سوکایەتی بەبەھا پیرۆزەکان بکرێت".