گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشنیازى یەکخستنى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان و پەرلەمان دەکرێت

2021.01.30 - 11:47
App store icon Play store icon Play store icon
پێشنیازى یەکخستنى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان و پەرلەمان دەکرێت

ناس کورد-

لیژنەى یاسایى لە پەرلەمانى عێراق پێشنیازێکى بۆ هەموارکردنەوەى کاتى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان و یەکخستنى لەگەڵ هەڵبژاردنى پەرلەماندا بۆ سەرۆکایەتى بەرزکردەوە، ئەندامێکى لیژنەکەش دەڵێت، سەرۆکایەتى کۆماریش پێشنیازێکى هەیە و لەگەڵ ئەوەى خۆیاندا تێکەڵى دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، بەهار مەحمود، ئەندامى لیژنەى یاسایى لە پەرلەمانى عێراق (30ى کانونى دووەمى 2021) ڕایگەیاندووە، لیژنەکەیان لەگەڵ لیژنەى هەرێمەکان گفتوگۆیان لەبارەى پێشنیازێکى یاساییەوە کردووە بۆ هەموارکردنەوەى یاسایى هەڵبژاردنى پارێزگاکان بۆ ئەوەى هەڵبژاردنەکە لەگەڵ هەڵبژاردنى پەرلەمان بکرێت یاخود لە 10 ڕۆژ دواى ئەو هەڵبژاردنە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەو هەموارکردنەش بۆ ئەوەیە کۆمسیۆن کار بۆ ئامادەکارییەکان بکات بۆ هەموو هەڵبژاردنێک و هەروەها بەشێکى ترى پەیوەندى بە بایۆمەترى و جیاکردنەوە و بژاردنى دەستیەوە هەیە و هەموو ئەوانەش کە لیژنەکە داواى کردووە لە یاسای هەڵبژاردنەکانى پەرلەماندا نەهاتووە.

 

بەهار مەحمود دەشڵێت، "لیژنەکەمان بڕیاری داوە یاساکە بۆ سەرۆکایەتى بەرزبکاتەوە بۆ ئەوەى خوێندنەوەى یەکەمى بۆ بکرێت و دواتر گفتوگۆى لەسەر بکرێت و ئیدى دیاریکردنى کاتەش کەوتووەتە لاى سەرۆکایەتى پەرلەمان و ڕەنگە لەدواى پشووى پەرلەمانەوە ئەو کارە بکات."



بەوتەى بەهار، سەرۆکایەتى کۆمار کار بۆ پێشنیازى هەموارکردنى یاسایى هەڵبژاردنەکان دەکات و ئەگەر ئەوە پێشنیازەش لەسەرۆکایەتیەوە گەیشتە پەرلەمان ئەوا لەگەڵ ئەو پێشنیازەى ترى لیژنەکەیان یەکدەخرێن.