گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشداری توندی لەبارەى کۆرۆنا

تەندروستی: چارەمان نییە قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی نەبێت

2021.01.30 - 10:35
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستی: چارەمان نییە قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی نەبێت

ناس كورد-

وەزارەتى تەندروستیی عێراق زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا لەبارەى ئەگەری سەرهەڵدانی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا و دەڵێت، "چارەیەکی ترمان نییە جگە لە داخستن و قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی ئەگەر حاڵەتەکانی توشبوون زیادی کرد."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکى بە دەستى "ناس کورد" گەیشتووە، وەزارەتى تەندروستیی عێراق (30ى کانونى دووەمى 2021) ڕایگەیاندووە، بەهۆى سەختى شەپۆلى دووەمى کۆرۆناوە کە لە شەپۆلى یەکەم کاریگەرترە بەتایبەت دواى دەرکەوتنى نەوەى نوێ ڤایرۆسەکە لە بەریتانیا و باشورى ئەفریقیا، وڵاتانى جیهان کەوتوونەتە بەردەم مەترسیى زۆربوونى ژمارەى توشبوون و مردن بە ڤایرۆسى کۆرۆناوە، ئەوەش سەرباری دەستپێکردنی هەڵمەتی کوتانى دانیشتوان بە ڤاکسین لە چەندین وڵاتی جیهان.

 

دەشڵێت، "هیچ چارەیەکی ترمان نییە جگە لە داخستنی نیمچەیی ئەگەر هاتوو بەرزبوونەوەى توشبووان بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوە، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا خوێندنەوەی زیاتر بۆ حاڵەتەکان دەکەین و چاودێری دۆخەکە دەبین."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە



ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، وەزارەتى تەندروستی لەڕێگەى بڵاوکردنەوەى داتا و ئامار و زانیارییەکانەوە بەردەوام هۆشدارى دەداتە هاوڵاتیان پابەندى ڕێنماییەکان بن و خۆیان بپارێزن، بەڵام بەداخەوە ئەو پەیامانە بە باشى نەگەیشتوونەتە خەڵکى و پابەندبوونێکى ئەوتۆى دروست نەکردووە.


لاى خۆشیەوە، عەبدولئەمیر حەلفى، بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى تەندروستى بە ڕۆژنامەى سەباحى ڕاگەیاندووە، "لە دوو هەفتەى ڕابردوودا توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا زیادى کردووە، هۆکارەکەشى بۆ پابەندنەبوون دەگەڕێتەوە."


دەشڵێت، کۆمەڵگەى عێراقى بە سەرجەم چینەکانیەوە، تەنانەت ڕۆشنبیر و کەسانی دیاریش پابەندى ڕێنماییە تەندروستیەکان نابن، بەتایبەت لە بەستنى کەمامە و دوورکەوتنە لە یەکتر.

ئەو بەرپرسەى وەزارەتى تەندروستى هۆشدارى ئەوەش دەدات لەکاتى بەردەوامى هەڵکشانى ژمارەى توشبووان وەکو چۆن لەمانگەکانى ئایار و حوزەیرانى ساڵى ڕابردوو ڕوویدا، ئەوا ناچار دەبن ڕێوشوێنى توند بگرنە بەر.