گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەى دۆلار و لیرە؟

نرخی تمەنی ئێرانی زیاتر هاڕەی کرد

2021.01.30 - 10:04
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی تمەنی ئێرانی زیاتر هاڕەی کرد

ناس کورد-

نرخی تمەنی ئێرانی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر هاڕەی کرد، چاوەڕێ دەکرێت دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەیانی ئەمڕۆ شەممە (30ی کانونی دووەمی 2021) لەکاتی کردنەوەى بازاڕدا 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە دوو ملیۆن و 330 هەزار تمەن، دوای دوو کاتژمێر نرخەکەی زیاتر دابەزی و لە ئێستادا 100 دۆلار بەرامبەرە بە دوو ملیۆن و 380 هەزار تمەن.

 

بۆ ئاگابوون لە نرخی دراوەکان، کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

هەروەها چاوەڕێ دەکرێت نرخەکەی زیاتر دابەزێت.

 

بەڵام نرخی دۆلار بەرامبەر دینار تاڕادەیەکی زۆر بە جێگیری ماوەتەوە، لە ئێستادا 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە 145 هەزار و 400 دینار.

 

هەروەها؛

100 دۆلار = 731 لیرەی تورکی

100 دۆلار = 135 پاوەن

100 دۆلار = 120.5 یۆرۆ