گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’تەنها یەک مەرج’’

داوایەکی بەپەلە لە پەکەکەوە بۆ پارتی

2021.01.30 - 09:35
App store icon Play store icon Play store icon
داوایەکی بەپەلە لە پەکەکەوە بۆ پارتی

ناس کورد-

جەمیل بایک، هاوسەرکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) داوا لە پارتی دەکات "سیخوڕیی بۆ دەوڵەتی تورکیا نەکەن" و دەڵێت، ئەوان "پێگەی باشوور و پێشمەرگەیان قبوڵە و کێشەیان لەگەڵیدا نییە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمیل بایک لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ستێرکی سەر بە پەکەکە کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (30ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، "ئێمە پێگەی باشور و پێشمەرگەشمان قبوڵە و هیچ کێشەیەکمان لەگەڵیاندا نییە”.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

لە بەرامبەردا بایک داوا لە پارتی دەکات "بەڵێن بدات سیخوڕیی بۆ دەوڵەتی تورک نەکات، بەرگریی سەربازیی لە تورکیا نەکات، خزمەتی سیاسەتی قڕکرن نەکات، ئەگەر ئەو بەڵێنە بدات، کێشەکانی دیکە ئاسان چارەسەر دەبن".

 

هاوسەرۆکی کەجەکە "بە پێویستی دەزانێت و داوادەکات "گەلەکەمان لەسەر ئەو خاڵە هەڵوەستە بکەن".

 

جەمیل بایک جەختیش دەکاتەوە کە "کەس ناتوانێت پێش بە بەرخۆدان و تێکۆشانی بزووتنەوەکەیان بگرێت، کەس ناتوانێت بڵێت بەرخۆدان مەکەن، تێمەکۆشن، ئەم بزوتنەوەیە لەدژی ڕادەستبوون و خیانەت سەری هەڵداوە، هەتا کۆتاییش لەدژی ئەوە تێدەکۆشێت".

 

هاوسەرۆکی کەجەکە، دووپاتیکردەوە، “هەتاکو ئازادیی گەلی کورد بەدەست نەیەت، بزووتنەوەکەمان هیچ ڕۆژێک بە ئارامیی ناژی”.

 

لە ماوەی چەند ڕابردوودا، ناکۆکی و گرژییەکانی پارتی و پەکەکە گەیشتوونەتە لوتکە و چەند شەڕ و پێکدادانێکیش لەنێوان هەردوولادا لەسەر سنوری ڕوویداوە.