گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسانی ڕۆژئاوا دەستیانكرد بە تۆماركردنی ناوی ئاوارەكان

2019.05.26 - 17:31
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسانی ڕۆژئاوا دەستیانكرد بە تۆماركردنی ناوی ئاوارەكان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد - بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەپاش كۆبونەوەی ئەنجومەنەكەی بڕیاریدا بە تۆماركردنی ناوی سەرجەم ئاوارەكان جگە لە چەكدارانی ڕێكخراوی داعش و خێزانەكانیان. . بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هاوار نیوز، بێریڤان خالید، هاوسەرۆكی ئەنجومەنی خۆسەری ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاندووە، لە ئەمڕۆوە یەكشەممە 26/5/2019 دەستیانكردووە بە تۆماركردنی ناو ئەو ئاوارانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ئەو ناوچانەی كە ئێستا ئازادكراون یان لەلایەن چەكدارانی داعشەوە بە مەبەستی بازرگانی ڕاگوێزراون لە ناوچەكانیان، كە زۆرینەیان ژن و منداڵن. . وتیشی، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لیژنەیەكی بۆ تۆماركردنی ناوەكان لەنێو كامپەكەدا پێكهێناوە و داواشمان لەو خێزانانەی كە خەڵكی ناوچەكانی ڕەققە و تەبقەن كردووە، ناوەكانیان تۆماربكەن تا بگەڕێنەوە سەر ماڵ و ژیانی ئاسایی خۆیان، پاشتر دەست بە گەڕاندنەوەی ئاوارەی ناوچەكانی دیكەش دەكرێت. . " ئەمڕۆ دەست بەتۆماركردنی ناوەكان كراوە خەڵكانێكی زۆر ناویان تۆماركردووە، كە پێشبینی دەكەین پاش تۆماركردنی ناوی هەزار كەس دەست بە گەڕاندنەوەیان بكەین، ئەو گەڕاندنەوە چەكدارانی داعش و خێزانەكانیان ناگرێتەوە" بێریڤان خالید وای وت. . پێشتر بەڕێوەبەرایەتی كامپی هۆڵ و ئەنجومەنی خۆسەری ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە دوو بەیاننامەدا داوایان لە وڵاتانی ئەوروپا و ڕۆژئاوا و وڵاتە عەرەبیییەكان كرد چەكدارانی داعش وەربگرنەوە، بەڵام لە ئامادەنەبوونی ئەو وڵاتانە، بەرپرسانی ئەنجومەنی خۆسەر داوای دامەزراندنی دادگایەكی نێودەوڵەتیان كرد بۆ یەكلایكردنەوەی چارەنووسی چەكدارەكان. . كامپی هۆڵ، كە دەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی كانتۆنی حەسەكە بەپێی ئامارەكانی كامپەكە، نزیكەی 31 هەزار 436 كۆچبەری ناوچەكانی سوریا و خێزانی چەكدارانی داعشی تێدا نیشتەجێكراون، كە 9هەزار و 220 یان خێزانن. .