گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت ئاگایان لە تەقەکردن لە بارەگای پارتی نییە

2021.01.30 - 09:25
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت ئاگایان لە تەقەکردن لە بارەگای پارتی نییە

ناس کورد-
دوای ئەوەى بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقە لە ناوچەی یەکی پارتی لە سلێمانی کرا، پۆلیسی سلێمانی دەڵێت "ئێمە ئاگادار نین و هیچ کەسێک سکاڵای تۆمار نەکردووە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (30ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "وەکو پۆلیسی سلێمانی ئاگادار نەکراوینەتەوە لەبارەی بوونی تەقەکردن لە بارەگای پارتی لە سلێمانی و تا ئێستاش هیچ سکاڵایەک تۆمار نەکراوە."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

باسی لەوەشکرد، "ئەگەر ئەوان سکاڵا تۆمار نەکەن ئێمە ناتوانین بەدواداچوون بکەین و بۆ ئەوەش تا ئێستا هیچ سکاڵایەک لەوبارەیەوە تۆمار نەکراوە."

 

لە هەواڵی میدیاکانی پارتی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (30ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، "كاتژمێر 6:13 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویۆتا لاندگرۆزەر نزیكەی 20 فیشەك بە بارەگاكەوە نراوە". 

 

دەشڵێن، "بەهۆی تەقە کردنەکە تەنھا زیانی ماددی بەر بارەگاكە كەوتووە، ھیچ زیانێكی گیانی نەبووە".  

 

شێخ سەڵاح، بەرپرسی ناوچەی ناوچەی یەکی پارتی بە میدیای نزیک لە حزبەکەی وتووە کە "ئەو کەسانە نەناسراونەتەوە، وەک لە کامێراکانی چاودیرییەوە دەرکەوتووە، ئۆتۆمبێلەکەیشیان تابلۆکەی بە "عەلاگە شاردراوەتەوە".  

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "پێشمەرگەکانمان تەقەیان لێکردوون، بەڵام ئەوان مەجالیان نەداوە، لەسەر یەک تەقەیان کردووە و دواتر رۆیشتوون".