گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

پلاندانانى عێراق زانیاری لەبارەى ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دەخاتەڕوو

2021.01.30 - 09:06
App store icon Play store icon Play store icon
پلاندانانى عێراق زانیاری لەبارەى ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دەخاتەڕوو

ناس کورد-

بەرپرسێکى وەزارەتى پلاندانانى عێراق ئاشکراى دەکات، هێشتا هیچ پلانێک بۆ ئەنجامدانى سەرژمێرى گشتى لەمساڵدا لەئارادا نیيە و دواخستنى هەڵبژاردنەکەش بۆ مانگى تشرین بەربەستێکى ترى دروستکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحي فەرمی کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، سەمیر خوزەیر هادى، بەڕێوەبەرى جێبەجێکار بۆ سەرژمێرى گشتى و نیشتەجێبوون لە وەزارەتى پلاندانان (30ى کانونى دووەمى 2021) ڕایگەیاند، مانگى داهاتوو چەند تاقیکردنەوەیەکى ئەزمونى بۆ سەرژمێرى گشتى دانیشتوان و نیشتەجێبوون دەکرێت، ئەوەش بە مەبەستى تاقیکردنەوەى ئامێرێکى ئەلیکترۆنى تایبەت بە سەرژمێرى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

دەشڵێت، دوو گەڕەک بۆ تاقیکردنەوەى سەرژمێریکە دیاری دەکرێت کە زۆر گەورە نەبن، بەڵام هیشتا ئەو دوو گەڕەکە دەستنیشان نەکراوە.

 

بەپێى ڕاپۆرتێکى وەزارەتى پلاندانانیش ژمارەى دانیشتوانى عێراق بۆ زیاتر لە 40 ملیۆن و 150 هەزار کەس زیادى کردووە، لە هەر ساڵێکدا لەنێوان 850 بۆ هەزار ملیۆن هاوڵاتی زیاد دەکات.

 

خوزەیر باسى لەوەش کردووە، هێشتا دیدێکى ڕۆشن نییە بۆ ئەنجامدانى سەرژمێرى گشتى لەم ساڵەدا بەڵام هەوڵى ئامادەکارییەکان دەدرێن تا ئەوکاتەى بڕیارێکى گونجاو لەو بارەیەوە دەدرێت و دواخستنى هەڵبژاردنى پێشوەختەش لە قازانجى سەرژمێرى نەبوو.

 

پیشتریش وەزارەتى پلاندانان ئەوەى خستەڕوو، بۆ ئەنجامدانى سەرژمێرى گشتى پێویستى بەکڕینى 150 هەزار ئامێرێکى تایبەتە و وەزارەتى پلاندانانیش داواى 130 ملیار دینارى بۆ ئەو مەبەستە کردووە بەڵام لە پڕۆژەیاسای بودجەکەدا پەرلەمان بڕى ئەو پارەیەى بۆ 60 ملیار دینار کەم کردووەتەوە کە "ئەوەش بەش ناکات."