گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاش دەرچوونی لە هەڵبژاردن

ئەحمەدی نەژاد: نامەیەكم نارد بۆ بایدن و نزاشم بۆ كردووە

2021.01.29 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
ئەحمەدی نەژاد: نامەیەكم نارد بۆ بایدن و نزاشم بۆ كردووە

ناس كورد _ 

سەرۆكی پێشووی ئێران مەحمود ئەحمەدی نەژاد ئاشكرایكرد كە نامەیەكی ناردووە بۆ سەرۆكی نوێی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، جۆ بایدن پاش سەركەوتنی لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و نزای خێریشی بۆ كردووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی سپۆتنیكی ڕوسی كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (29 كانونی دووەمی 2021)، نەژاد وتوویەتی ئەم هەفتەیە نامەكەم ناردووە و تێیدا بارودۆخی جیهانم ڕوونكردووەتەوە، داوام لێكردووە جەستووربێت و هەنگاوەكان بەرەو دادگەری و ئاشتی ئاراستە بكات، هەروەها نزای خێریشم بۆ كردووە. 

 

سەرۆكی پێشووی ئێران ئەوەشی وتووە، بەپێی مێژووی سیاسی ئەمەریكا، بڕیارەكان ئەنجومەنێكی بەرێوەبردن دەیدەن كە لەپشت پەردەن. ڕۆڵی سەرۆكەكان كەمە لەمەدا، بەڵام سەرباری ئەوە بەهیواین بەڕێز بایدن گۆڕانكاریی ئەرێنی بخاتە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەكەی.

 

ئەمەریكاو ئێران هیچ پەیوەندییەكی دیبلۆماسی راستەوخۆیان نییە، لەسەردەمی ئیدارەی ترەمپیشدا گوشارەكان لەسەر تاران بەشێوەیەكی بێ پێشینە زیادكران و جگە لە كوشتنی قاسم سولەیمانی چەندەها جۆر گەمارۆ بەسەر ئێراندا سەپێنراوە پاش كشانەوەی واشنتۆن لە رێككەوتنی ئەتۆمی. 

 

وتەبێژى کۆشکى سپیى ئەمەریکا ڕایگەیاند، هیچ کاتێکی دیاریکراو بۆ دەستپێکردنى دانوستان لەگەڵ ئێراندا نیە و سەرەتاش دەبێت ئێران بەندەکانى ڕێککەوتنى ئەتۆمى جێبەجێ بکات.  

  

لە لێدوانێکدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، جین ساکى، وتەبێژى کۆشکى سپیى ئەمەریکا (29ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاندووە، جۆ بایدن  لەو باوەڕەدایە ئەگەر ئێران پابەند بێت بەڕێککەوتنى ئەتۆمییەوە ئەوا دەرفەتێکە بۆ ئەوەى بتوانرێت هەڵوێستێکى لەسەر بنوێنرێت.  

  

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، هەر هەنگاوێک بە ئاڕاستەی ڕێککەوتنى ئەتۆمى ئێران ئەوا بەهەماهەنگى لەگەڵ هاوپەیمانەکانیاندا دەبێت.  

  

وتەبێژەکەى کۆشکى سپى دەشڵێت، پێویستە بەربەستەکانى بەردەم چەکى ئەتۆمیى ئێرانی پتەوتر بکرێن و هەروەها چارەسەرێک بۆ موشەکى بالیستى و دەستوەردانى تاران لەناوچەکە بدۆزرێتەوە.  

  

لەوەڵامى ئەگەرى دیدارى بایدن و ڕۆحانیدا، ساکى ووتویەتى، " ئەو کارە دەبێت قسەى لەبارەوە بکرێت".