گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

عێراق؛ سەبارەت بە فەوتانی مووچەی چەند ڕۆژێک داوای جوڵاندنی سکاڵا دەکرێت

2021.01.29 - 23:07
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛ سەبارەت بە فەوتانی مووچەی چەند ڕۆژێک داوای جوڵاندنی سکاڵا دەکرێت

ناس کورد- 

لیژنەى دەستپاکیى پەرلەمانى عێراق داوا لە ئەنجومەنى دادوەرى و دادوەرى گشتى دەکات سکاڵا بجوڵێنن بۆ سەندنەوەى مافێکى فەرمانبەران، ئەوەش بەهۆی ئەوەی وەزارەتى دارایی لەڕێکەوتى دەرکردنى فەرمانى بەرزکردنەوەی مووچە مافەکەیان بۆ هەژمار دەکات، نەک لەڕۆژى شیاوى بۆ ئەو مافەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەنوسراوێکدا کە کۆپیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، ئەو لیژنە پەرلەمانیە (29ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاندووە،  بەپێى و یاسا و ڕێنماییەکان بەرزکردنەوەی مووچە لەڕێکەوتى شیاوى بۆ ئەو مافەوە فەرمانبەران دەگرێتەوە، بەڵام زۆربەى وەزارەت و فەرمانگەکان لەو ڕۆژەوە بۆ فەرمانبەران هەژمارى دەکەن کە فەرمانەکەى بۆ دەردەچێت، نەک لەڕێکەوتى شیاوى بۆ ئەو مافە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ئەوەش بەپێى ڕێنماییەکانى ئەمێندارێتى ئەنجومەنى وەزیران کە مانگى ئادارى ساڵى 2017 بۆ وەزارەتى دارایى نێردراوە جەخت لەسەر ئەو مافە کراوە بەو شێوەیەى کە یاسا دیاریکردووە بۆ مافى بەرزکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران، نەک لەڕێکەوتى دەرکردنى فەرمانەکەوە.

 

لیژنەکە دەشڵێت، کارکردن بەو شێوەیە پێچەوانەى یاسایە و سزادانى هەموو فەرمانبەرانە کە شایستەن بەمافى بەرزکردنەوەی مووچەن و بەهەدەردانى خزمەتى چەندین ساڵەیانە بێ هیچ پاساوێک.