گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

کۆشکى سپى ناڕازەیەتیی خۆی لەبارەی بەکارهێنانی ناوى بایدن بۆ کارێک ڕاگەیاند

2021.01.29 - 23:00
App store icon Play store icon Play store icon
کۆشکى سپى ناڕازەیەتیی خۆی لەبارەی بەکارهێنانی ناوى بایدن بۆ کارێک ڕاگەیاند

ناس کورد- 

وتەبێژى کۆشکى سپیی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئیدارەى ئەمەریکا ناڕازییە لەبەکارهێنانى ناوى جۆ بایدنی سەرۆکى وڵاتەکە لە ڕیکلامى بازرگانیدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

لەمیانەى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، جین ساکى، وتەبێژى کۆشکى سپیى ئەمەریکا (29ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاندووە، پێویست ناکات ناوى سەرۆکى ئەمەریکا بۆ کار و ڕیکلامى بازرگانى بەکاربهێنرێت و ناڕازین لەوکارە. 

 

ئەوەش دواى ئەوە دێت، کۆمپانیایەکى برایەکى بایدن بەناوى فرانک بایدن چەند ڕێکلامێکى بازرگانى بڵاوکردەوە لەپاش ڕێوڕەسمى سوێندخواردنى بایدنەوە.

 

وتەبێژەکەى کۆشکى سپى ئەمەریکا هیچ ڕوونکردنەوەیەکى ترى لەبارەى ئەوە نەدا کە دواى بڵاوکردنەوەى ڕیکلامەکە بایدن قسەى لەگەڵ براکەیدا کردووە و داواى لێکردووە جارێکى تر ڕیکلامى بازرگانى بەناوى بایندنەوە بڵاو نەکاتەوە یاخود نا. 

 

پێشتر وەزارەتى دادى ئەمەریکا چەند لێکۆڵینەوەیەکى لەگەڵ کوڕێکى جۆ بایدن بەناوى هانتەردا کرد بەتۆمەتى خۆدزینەوە لە باج دان.

 

لەکاتى بانگەشەکانیدا لەهەڵبژاردنى سەرۆکایەتى، بایند بەڵێنیدا دەستوەردان لەکاروبارى وەزارەتى داد نەکات گەر لێپێچینەوە لەگەڵ ئەندامانى خێزانەکەشیدا بکات.