گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ مانگى نیسان کۆمپانیا هیندییەکان گەورەترین کڕیارى نەوتى عێراق بوون

2019.05.26 - 16:49
بۆ مانگى نیسان کۆمپانیا هیندییەکان گەورەترین کڕیارى نەوتى عێراق بوون
ناس کورد- کۆمپانیاى سۆمۆ ڕایدەگەیەنێت، مانگى ڕابردوو کۆمپانیا نەوتییەکانى هیندستان زۆرترین نەوتیان لە عێراق کڕیوە و دووەم کڕیاریش کۆمپانیا چینییەکان بوون. . کۆمپانیاى سۆمۆ بۆ بەبازاڕکردنى نەوتى عێراق لە ئامارە فەرمییەکانیدا کە بڵاوى کردووەتەوە ئاماژەى بەوەکردووە: "کۆمپانیا هیندییەکان ڕێژەیان زۆرتر بوو لەنێوان کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانى تردا کە نەوتى عێراقییان کڕیوە، کە ژمارەیان 8 کۆمپانیا بووە لە کۆى ئەو 37 کۆمپانیایەى کە نەوتیان لە عێراق کڕیوە لە مانگى نیسانى ڕابردوودا". .   بە گوێرەى ئامارەکانى سۆمۆ، کۆمپانیا چینییەکان ڕیزبەندى دووەمیان گرتووە کە 6 کۆمپانیا نەوتیان کڕیوە، کۆمپانیا ئەمریکییەکانیش بە 4 کۆمپانیا سێیەم کڕیارى نەوتى عێراق بوون، لەنێو کۆمپانیاکانى ترى نەوتدا کۆمپانیا (ئیتاڵی، بەڕیتانی، تورکى، مالیزی، ئیسپانى، ڕوسى، یۆنانى، یابانى، مصرى و پرتوگالى)یەکان دێن، کە لەو مانگەدا نەوتى عێراقیان کڕیوە.   . عاصم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ڕێژەی هەناردەکردنی نەوتی خاو لە مانگى نیساندا بریتی بووە لە، 103 ملیۆن و 988 هەزار و 607 بەرمیل نەوت، کە داهاتەکەشی حەوت ملیار و 20 ملیۆن و 667 هەزار دۆلار بووە.

.

هاوکات ناوەندى نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی فرۆشراو لە مانگى ڕابردوودا 67.514 دۆلار بووە. . .