ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی نەجەف ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو گەردەلولی خۆڵبارینەوە کە ڕووی لە شارەکە کردووە منداڵێک گیانی لەدەستداوە و دەیانی دیکەش تەندروستییان تێکچووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیاندراوێکدا تەندروستیی نەجەف (هەینی 29ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند،:" دەیان کەس بەهۆی کاریگەری ڕەشابە و خۆڵبارینەوە دەیان کەس تەندروستییان تێکچووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی شارەکە کراون."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " هەر بەوهۆیەوە و منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان گیانی لەدەستداوە، کە خۆی نەخۆشی هەناسەتەنگی هەبووە."
ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕەشەبا و خۆڵبارینێکی زۆر شاری نەجەفی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە ئاستەنگی هاتووچۆش دروست بووە و مەودای بینین کەمبووەتەوە.